سەماحەتی حەكیم جەماوەر هاندەدات بە فراوانی بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكەن
لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2023-10-7 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ سەركردەكانی ڕاگەیاندنەكانی ڕەوتی حكیمەی نیشتمانی باسی بەشداریكردنی بەرفراوانی خەڵكی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی تاوتوێكرد، هەورەها جەختی كردەوە لەسەر ناساندنی پڕۆژەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بە خەڵكی و بە پێویستی زانی ئەو خەڵكە بێ دەنگە بە جووڵە بخرێت لەبەر ئەوەی ئەوان لە گۆڕینی هاوكێشەكە ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕن.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە جەماوەر بەسروشتی ئەنجومەنی پارێزگاكان و گرنگیەكەی بزانێت، تا بزانێت ئەو ئەركەی لەسەر شانیەتی چەندە گرنگە، گوتیشی زۆری ڕێژەی بەشداربووان لە هەڵبژاردنەكان واتای پاڵپشتی ڕژێمی سیاسیییە، هەروەها گوتی هەڵبژاردنەكان بۆهەموو پارێزگاكان گرنگی خۆی هەیە بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی خەڵكانی خودی پارێزگاكە دەبێت، هەروەها گوتیشی دەبێت تیشك بخەنە سەۆ پڕۆژەی ڕەوتی حیكمە و پڕۆژەی ناوەندگیری و بێ لایەنی.