• سەماحەتی حەكیم .. ئەوەی ڕوودەدات لە پرۆسەكانی بەرەنگاربووەی فەلەستینی كاردانەوەیەكی ئاساییە لەسەر هەڵسوكەوتەكانی قەوارەی جوولەكە و ماكینەی سەربازییان

    2023/ 10 /07 

    سەماحەتی حەكیم .. ئەوەی ڕوودەدات لە پرۆسەكانی بەرەنگاربووەی فەلەستینی كاردانەوەیەكی ئاساییە لەسەر هەڵسوكەوتەكانی قەوارەی جوولەكە و ماكینەی سەربازییان

    لەڕۆژی شەممە بەرواری 2023-10-7 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە مافی بەرگری كردن لە خۆت و زەوی و پیرۆزییەكان شتێكە كە هەموو ئاینە ئاسمانییەكان و یاسا مرۆڤایەتیەكان و ڕێكەوتنە نێو دەوڵەتییەكان دانیان پێداناوە.

    سەماحەتی لە تویتێكدا سەبارەت بە ڕووداوەكانی غەزە و پڕۆسەی تۆفانی ئەقسا گوتی " بەدواداچوون بۆ پشهاتەكان و دۆخی مەیدانی خێرای خاكە داگیركراوەكان دەكەین كە چەندین شۆڕگێرانی فەلەستینی لە نێو قووڵایی قەوارەی ئیسرائیلی تووڕە كردەی سەربازییان ئەنجامداوە، هەروەها دووپات دەكەینەوە كە بەرگری كردن لە نەفس و خاك و پیرۆزییەكان كارێكە هەموو ئاینە ئاسمانییەكان و یاسا مرۆڤایەتیەكان و یاسا نێودەوڵەتیەكان دانیان پێ داناوە، ئێمە ئەو كردە سەربازییانەی فەلەستینییەكان بە كاردانەوەیەكی ئاسایی لە قەلەم دەدەین كە بەهۆی ڕەفتارە نابەجێ و زاڵمانەی سەربازەكانی قەوارەی ئیسڕائیلی و ماكینەی سەربازییەكەی ڕوودەدات، كە رۆژانە چەندین قەسابخانە و ڕووداووی جەرگ بڕ بەرامبەر ڕۆڵەكانی گەلی فەلەستینی ستەم دید ئەنجام دەدەن، بە كوشتن و پێشێلكردنی شتە حەرامكراوەكان و داگیركردنی زەوی و زار و دەستبەسەرداگرتنی موڵك و سامان و شكۆی خەڵك و سووكایەتی كردن بە مڤگەوتی ئەقسای پیرۆز و بێزاركردنی نوێژكەران لە هەردوو ئاینی ئیسلامی و مەسیحی لەڕێگەی دەمارگرتن و تووڕە كردنیان، گوتیشی هەڵسو كەوتی ئیسرائیلییەكان پێچەوانەی هەموو ڕێكەوتن و عورفە مرۆڤایەتیەكان و ڕێكەوتنە نێو دەوڵەتییەكانە، ئەستۆی ئەوەشی خستە سەر قەوارەی سەهیۆنی و ڕەفتارەكانی كە گەلی فەلەستینی گەماررۆ دراو لەناوەوە لێی بێزاربووە و ئۆقرەی لێ هەڵگیراوە بەهۆی ئەو سروشتەی بەزەبری ئاگر و ئاسن بەسەری سەپێنراوە و داوا دەكەین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوورێك بۆ سیاسەتی قەوارە لە فەلەستین دابنێت و سنوورێك دابنێت بۆ ئەو زوڵم و زۆردارییەی ڕووبەڕووی گەلی فەلستینی و كەیسە دادپەروەرانەكەی دەبێتەوە".

    Related News