سەماحەتی حەكیم لە كڵێسەی سەیدە نەجات ئامادەی پرسەی قوربانیانی ڕووداوەكەی بووك گواستنەوەكەی حەمدانییە بوو
لەمیانەی بەشداری كردنی لە پرسەی قوربانیانی ئاهەنگی بووك گواستنەوەكەی مەرگەساتەكەی حەمدانییە لە رۆژی 2023-10-6 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی خەمباری و دڵتەنگی خۆی بەهۆی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە پیشاندا، هەروەها سێبووری و هاوخەمی خۆی بەرامبەر كەس و كاری قوربانییەكان پیشان دا بەتایبەتی زاوا و بووكی بەڕێز، گوتیشی زۆر بەداخ لەبەر ئەوەی ئەو ئاهەنگی بووك گواستنەوەیە بوو بە كارەساتێكی گەورە كە ژانێكی گەورە بوو بۆ هەموو عیراقییەكان.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە هۆكارەكانی ئەو جۆرە ڕووداوانە چارەسەر بكرێت و ڕێوشێونی وا بگرێتە بەر كە ڕێگا لەو جۆرە ڕووداوانە بگرێت، هەروەها گوتی پێویستە ڕێوشوێنی تەندروستی توند و تۆڵ بگیرێتە بەر لە بنیاتنانی هەموو پرۆژەكانی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوە.