سەماحەتی حەكیم .. هەڵبژاردنە خۆجێیەكان گرنگە بۆ خوێندنەوەی سروشتی قۆناغی داهاتوو
لەچاوپێكەوتنی لەگەڵ خانمی بەڕێز ئیلینا رۆمانیسكی لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-10-4 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی ئەنجامەكانی ئامادەبوونی عێراقی لە دانیشتنەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان و باسی كرانەوەی نێو دەوڵەتی و دەوروبەری لەسەر عێراق و پێشهات و دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراقی كرد و هەروەها ئاماژەی بە سروشتی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا واشنتۆن و شێوازی پتەوكردنی دا كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی هەردوو وڵات بكات.
سەماحەتی داوای كرد كە كۆمبوونەوەكانی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو لا درێژەی هەبێت ، ڕوونیشی كردەوە كە ئەم جۆرە چاوپێكەوتنانە هاوكار دەبێت لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەكان و بۆ نزیككردنەوەی بۆچوونەكان لە هەندێك دۆسێی گرنگدا.
سەماحەتی گرنگی هەڵبژاردنەكانی خۆجێی دووپاتی كردەوە و گوتی ئەو هەڵبژاردنە گرنگە بۆ خوێندنەوەی سروشتی قۆناغی داهتوو لە عێراق، جەختیشی كردەوە كە دەبێت ئەنجامدانی لە كات وساتی خۆیدا بێت و ڕكابەریش لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری بێت، بەو پێیەی كە ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجومەنی خزمەتگوزارین و گرنگی بە پێداویستی ڕۆژانەی عێراقییەكان دەدەن.
سەماحەتی پاڵپشتی كردنی حكومەتی عێراقی دووپات كردەوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو پالپشتیە زیاتر عێراق سەقامگیر دەكات و بەشداری لە قووڵكردنەوەی بەرژەوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەوە و جیهانی دەكات، هەروەها گرنگە عێراق سەقامگیر بێت لەبەر ئەوەی ئەوە مەرجێكە بۆ ئەوەی ناوچەكە و هەموو جیهانیش سەقامگیر بێت و ئەوەش بە ڕووداو ئەزموون سەلمێندراوە.