• سەماحەتی حەكیم پێشنیار بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەكات كە پانتاییەك بۆ چارەسەری كێشەی بێكاری  هەبێت و داوا دەكات عێراق پێگەی خۆی لە ڕووی كشتوكاڵ وەربگرێتەوە

    2023/ 10 /05 

    سەماحەتی حەكیم پێشنیار بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەكات كە پانتاییەك بۆ چارەسەری كێشەی بێكاری هەبێت و داوا دەكات عێراق پێگەی خۆی لە ڕووی كشتوكاڵ وەربگرێتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی سەكردە مەزنەكان ئەوانەن كە دەتوانن بە دڵسۆزی و بێ كەم تەرخەمی ئامانجە باشەكان بهێننە دی، ئەویش بەكۆكردنەوەی پەرت و بڵاوەكات و یەكگرتنی تواناكان و ڕازی كردنی هەمووان، نەك ناچاركردنیان بەڕازیبوون، یەكگرتنی ئامانجەكان نەك بچووك كردنەوەیان، دابەشكردنی ڕۆڵەكان نەك پاوانكردنیان، ڕوونیشی كردەوە ئەوە بڕوایەكە بە بوونی ئەوان. و بڕوایەكە بە بوونی هاوبەشی كە سەركەوتنی ئەو سەركەوتنی تۆش بێت، گوتیشی دەستی خودا پاڵپشتی لە خەڵكی خێرخواز و دەكات، هەروەها داوای لە ئەنجومەنی وەزیران كرد كە پانتاییەك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بێكاری تەرخان بكات و هەروەها داواشی كرد كار بكرێت بۆ ئەوەی عێراق پێگەی خۆی لە ڕووی كشتوكاڵدا وەربگرێتەوە.

    سەماحەتی حەكیم لە یادەوەری ئاهەنگی مالئاوایی كردنی  جەلال تاڵەبانی سەرۆكی پێشووتری عێراق لە 2023-10-3 شانازی بەو مێژووە كرد كە بنەماڵەی ئال حەكیمی لەگەڵ كۆچكردوو كۆكردوەتەوە و ڕوونیشی كردەوە كە مێژوێكی بریسكەدار بوو كە خوێنی شەهیدانی هەردوو لایەن تێكەڵ بوو و تواناكانی سەركردەكان بەك بوون بۆ پێكهێنانی ڕژێمێكی تازە تێیدا هەموو هاوڵاتی پلە یەك بن و ئەرك و مافەكانیان یەكسان بێت و تواكان و دۆخیان وەك یەك بێت.

    سەماحەتی چەند ناونیشانێكی باسكرد بۆ ئەوەی ئەو چارەنووس و ڕێگا گرتنە بەردەوام بێت، وەك ڕابردوو، ئێستا ، دوارۆژ، بوون ، گەشە، پێشكەوتن، ژیانێكی باش، شكۆ و دەستگرتن بە یەكبوون و پێگەیشتنی ئەزموونی دیموكراتی لە چوارچێوەی یاسا و گفتوگۆی بە بنەما و ئاسۆكانی دوارۆژی عێراق و گوتیشی " بە ناكۆكی و یەكتربڕین نیشتمان بنیات نانرێت، تاكە دەستێكیش ناتوانێت هەموو خواستە بەرزەكان و شایستە نیشتمانییەكان بهێنێتە دی، بۆیە پێویستە لەسەرمان لەوە تێ بگەین كە عێراق چەترێكە هەمووان كۆدەكاتەوە و دەبێت بێ جیاوازی چێژ لەو نیعمەتە وەرگرین.

    سەماحەتی هۆشداری دا لەسەر ئەوەی كەچینی لاوان كاردناویەكی تووڕەیان هەبێت كە چانسی نیشتمانی بەدەست تێك بشكێنێت، داواشی كرد لاوان بەرەو ڕێڕەوی ڕاست ببرێن، هەروەها داوای كرد چاو بە قەیڕانی بێكاری لاوان بخشێندرێتەوە و هەلی كاریان بۆ دابین بكرێت، هەر پارێزگایەك لەشوێنی خۆی بەجیا ئەوەی بۆ بكرێت تا بتوانین چارەسەری ڕاستەقینە بدۆزینەوە و ئەو ئەزموونە سەركەووتوەش بڵاوبكەینەوە گوتشی هەر بەرنامەیەكی  سیاسی یان  تایبەت بە هەڵبژاردن ئاماژەی بە دابنكردنی هەلی كار نەكردبێت ئەو بەرنامەیەكە دەرەوەی خزمەتگوزاری ڕاستەقینە هەژمار دەكرێت، وەسفیشی كرد و گوتی ئەو بەرنامەی دروشم و قسەیە پێشنیاریشی بۆ ئەنجومەنی وەزیران كرد كە لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕگەیەك دیاری بكات بۆ ئەوەی ڕێوشێونی پێویست بۆ دابین كردنی هەلی كاری پێویست بە یاسا دابین بكات و زەمینە خۆش بكات لەبەر ئەوەی قەرزی پارە بەتەنها بەشی ئەوە ناكات و نابێتە هۆكاری چارەسەری كێشەكان گەر زمینەكە خۆش نەكرێت بۆ سەركەوتنی پڕۆژە گەورە و مامناوەندییەكان.

    Related News