سەماحەتی حەكیم .. چەند پێویستمان بە پەیامی ئاشتی سەیدی مەسیح و پەیامی خۆشەویستی پێغەمبەری دڵ گەورەی خۆمان هەیە
لەكاتی ئمادەبوونی لە مەراسیمی قەداسی جەژنی لەدایكبوونی مەسیح لەچەند كڵسێسەیەكی بەغدا (كڵێسەی خانمە مەریەمی عەزرا و كڵێسەی مار یوسف) بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی جەژنی لەدایكبوونی لە برا مەسیحییەكان كرد و هیوای خواست كە سالێكی پڕ لە خۆشی و شادی ڕوویان تێ بكات، هەروەها ئاماژەی كرد كە گرنگی جەژنی لەدایك بوون لەوە بەرجەستە بوو كە هاوكات بوو لەگەڵ باران بارینێكی زۆر، ئەوەش دەبڕین و ڕەحمەتی خوای گەورەیە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە پەیوەندی مەسیحی و ئیسلام پەیوەندییەكی زۆر كامل و تەواوە و عیسای پێغەمبەری خودا سڵاوی خوای لێ بێت و محەمەدی پێغەمەبەری موسڵمانانیش درودی خوای لەسەر بێت پێغەمبەری بەزەیی و ڕەحمەت بوون، ئێمەش زۆر پێویستمان بە ئاشتی و بەزەیی هەیە، هەروەها دووپاتی كردەوە كە هەموو شانازی بە ناسنامەی ئاینی و نیشتمانی و مەزهەبی و تایفی و ناوچەگەری دەكەین، بەڵام دەبێت ناسنامەی نیشتمانی ئەو كاسەیە بێت كە هەموو ناسنامەكانی عێراق كۆدەكاتەوە، عێراق گەورەترین ناونیشانە و كۆكەرەوەی هەموو پێكهاتەكانە.
سەماحەتی ئاماژەشی كرد كە ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی عێراق پێیدا تیپەڕبووە وەك تیرۆر و كە هەموو چین و توێژەكانی گرتەوە، تیرۆر تەنها دژی یەك پێكهاتە نەبووە، بەڵكو بگرە زیاتریش موسڵمانانی گرتوەتەوە، هەروەها گوتیشی ئێستا ئێمە زۆر لە تیرۆر و دڕندایەتی تیرۆر دوورین و ئەوەش بەهۆی ئەو قوربانییانەی عیراقییەكان لە پێناو بەرگریكردن لە خاك و نیشتمان پێشكەشیان كرد هاتووەتە دی.
لەكۆتاییدا سەماحەتی بانگەشەی بۆ ئەوە كرد كە پێویستە ئەو برا مەسیحییانەی لە دەرەوەن بەخواستی خۆیان بگەڕێنەوە تا بەشداری لە بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی عێراق بكەن، هەروەها گوتی مەسیحییەكان بنەمایەكی گرنگی كۆمەڵگای عێراقین و بوونیان بە تەواوكەری دەسكە گوڵەكەكە هەژمار دەكرێت.