• بەڕێز حەكیم.. ڕەوتی حیكمە زوڵمی لێكرا بەڵام توانی ئەوە بۆ چیڕۆكی سەركەوتن بگۆڕێت

    2022/ 12 /27 

    بەڕێز حەكیم.. ڕەوتی حیكمە زوڵمی لێكرا بەڵام توانی ئەوە بۆ چیڕۆكی سەركەوتن بگۆڕێت

    لە ڕۆژی شەممە بەرواری 24-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێكی زۆر لە سەركردەكانی ڕێكسخستنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پارێزگاكانی خوارووی عێراقدا، لەم كۆبوونەوەدا سەماحەتی حەكیم ستایشی هەوڵ و كۆششەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی كرد لە بەردەوام بوون و خۆڕاگڕیان لەسەر خزمەتكردنی پڕۆژەی سیاسی نیشتمانی و خزمەتكردنی سەرجەم هاوڵاتیان بەپێی ئەوەی لە بەردەستدایە.

    سەماحەتی داوای كرد خەڵك زیاتر بە بنەماو بەرنامە سەرەكییەكانی پڕۆژەی حیكمە ئاشنا بكەن كە ئەویش لە ناوەندگیری و خزمەتكردنی خەڵك و كاركردن بەرجەستە دەبێت لەبەر ئەوەی ئەوانە فەلسەفەی ڕەوتی حیكمەن، هەروەها كاركردن بۆ بنیاتنانی هزری و ڕۆشەنبیری تەندروست، هەروەها جەختی كرد لەسەر گرنگیدان بە كار كە دەبێت بۆ خودا بێت .
    لەكۆتاییدا سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشتر زوڵمی زۆری لێكراوە بەڵام بەهۆی ژیری و بنەمای دروست و ڕوونی پڕۆژەكەی توانی ئەو زوڵمە بۆ چیڕۆكێكی سەركەوتن بگۆڕێت.

    Related News