بەڕێز حەكیم بانگشەی پاڵپشتی كردنی حكومەت ئۆقرە گرتن لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت دەكات
لە رۆژی هەینی بەرواری 23-12-2022 دا لە میوانخانەی بەختو فەرازەی عەشیرەتی ئەعاجیب و لە میونداری شێخ مەیسەم كەریم ئال موتەلیب بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی هاوسۆزی و بەزەیی خۆی بۆ ڕوحی خوالێخۆشبوو شێخ كەریم ئال موتەلیب ئەعاجیبی پیشاندا و لەگەڵ گەورە و پیاوماقوولان و شێخی هۆزەكان باسی ڕەوشی سیاسی و كۆمەڵایەتی عێراقی كرد و داوای كرد خوێندنەوە بۆ ڕابردوو بكەن و پەند و عیبرەتی لێوەرگرن و ڕابردوو بكەن پێگەیەك بۆ دەرپەڕین لە ئیستا و داهاتوودا.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە هێزی عیراق لە درێژی مێژووی و شارەستانیەتی كۆنی بەرجەستە دەبێت و ئاماژەشی كرد كە هۆكاری داخرانی سیاسی عێراق لە ساڵی ڕابردوو بەهۆی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە بوو، كە كەشێكی ناهاوسەنگ و شڵەژاوی دروستكرد.
سەماحەتی داوای ئۆقرە گرتن و پاڵپشتیكردنی حكومەتی كرد و هۆشداری لە پلانێك دژ بە هێماكانی عیراق دا لەوەی كە هەوڵی ئەوە هەیە كە كۆمەڵگا لەو كەسایەتییانە بەتاڵ بكەن، هەوەرها جەختی كردەوە لەسەر نەه؟ێشتنی نەرێنییەكان و مەنتیقی نائومێدی ئەویش بە شانازی كردن بە دەستكەوتەكان و كاركردن لەسەر چارەسەركردنی كارە خراپ و نەرێنییەكان.