• لەبەر ئەوەی ئاماژەكان بەڕێگای ڕاست دەڕوات بەڕێز حەكیم بانگەشەی پشتگیری حكومەت دەكات

    2022/ 12 /27 

    لەبەر ئەوەی ئاماژەكان بەڕێگای ڕاست دەڕوات بەڕێز حەكیم بانگەشەی پشتگیری حكومەت دەكات

    ڕۆژی هەینی بەرواری 23-12-2022 ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی شێخ عەلی ئال حاچەم حەسانی چاوی بە هۆزەكانی ئەبو حەسانی بەڕێز كەوت و لەم دیدارەدا بەڕێزیان ستایشی ئەو هۆزانەی كرد كە پۆلێك شەهیدی لەپێناو بەرگریكردن لە عێراق پێشكەش كردوە و رەحمەتی خۆی بۆ ڕوحی شەهید محەمەد عەلی حەسانی رومیسی پیشاندا وكەپارێزگار بوو هەروەها یەكێك بوو لە پیاوە دیارەكانی پارێزگای موسەننا كە لەڕووی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە ڕۆلی گرنگی هەبووە.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە شانازی بە دەستكەوتەكان بكەین و هەوڵ بدەین بیكەین بە دەروازەیەك بۆ چارەسەركردنی نەرێنییەكان و هۆشداری دا لەوەی كە پڕۆژەی وا هەن تەنها كار لەسەر ئەوە دەكەن كە متمانەی خەڵك بەنیشتمان و پڕۆژكانی  بشێوێنن، بۆیە دەبێت ئۆقرە لەسەر هەنگاو و دەستكەوتەكانی بگیرێت لەبەر ئەوەی ڕێڕەوی ڕاستی لەگەڵ پلانی كارەكانی خاڵی بەهێزیەتی و هەلی سەركەوتنی زیاتر دەكات.

    Related News