سەماحەتی حەكیم سەبارەت بە هەندێك پلان بۆ بەتاڵكردنی كۆمەڵگا لە هێما ئاینی و كۆمەڵایەتیەكان هۆشداری دەدات
ڕۆژی هەینی بەرواری 23-12-2022، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی بەڕێز شێخ سەلاح دوێش ئال كواك خەزعەلی چاوی بە كۆمەڵێك كۆمەڵێك شێخ و گەورە پیاوانی ئەو هۆزە بەڕێزە كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم سوپاسی باشی پێشوازی كردنی لێكردن و ڕوونیكردەوە كە ئەوە سروشتی پەیوەندی نێوان ڕۆڵەكانی خەزاعلە كە دوور و درێژە لە قووڵایی مێژوودا لەهەموو وێستگەكانی عێراقدا رۆڵی گەورەی هەبووە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە بەراوردكردنی عێراق بە وڵاتانی دیكە ڕاست نییە، لەبەر ئەوەی جیاوازی زۆر هەیە، هەموو دەزانین كە عێراق چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە بەرامبەر دیكاتۆریەت و تیرۆر، هەروەها داوای كرد كە زمانی نائومێدی بەكار نەهێنن و نەكەونە تەڵەی ئەو پلانانەی دەیەوێت متمانەی هاوڵاتی لەگەڵ سەركردەو هێماكانی لە بار ببات.