• بەڕێز حەكیم پشتگیری كردنی حكومەتی سوودانی دووپات دەكاتەوە و داوای دروستكردنی سندوقێك بۆ هاوكاری بۆ ناوچە بێ بەشەكان دەكات

    2022/ 12 /26 

    بەڕێز حەكیم پشتگیری كردنی حكومەتی سوودانی دووپات دەكاتەوە و داوای دروستكردنی سندوقێك بۆ هاوكاری بۆ ناوچە بێ بەشەكان دەكات

    لەڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 22--12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك لە كەسایەتی دیار و بەهرەمەندی شاری موسەننا كەوت، لەم دیدارەدا دوای گوێگرتن لە بیروبۆچوونی ئامادەبووان بەڕێزیان ڕوونیكردەوە كە پێویستە تاقیكردنەوەكان و ڕكابەرییەكانی عێراق مافی ڕاستەقینەی پێبدرێت و لەگەڵ شوێنی دیكە بەراوردی پێ نەكرێت، ئاماژەشی كرد كە لەدوای ساڵی 2003 عێراق بە چەندین ڕكابەری و نیگەرانی سیاسی و و دیموكراتی و هاوسەنگی پێكهاتەكان تیپەڕ بووە، ئەو شتانەش ڕووبەڕووی هەموو سەرۆك وەزیرانێك بووەتەوە، هەروەها بەڕێوەبردنی جەماوەر و خواست و پێشبینییەكانی و بەڕێوەبردنی خواست و مەرامی هێزە سیاسییەكان و ئامادەبوونیان و بەشیان لە بەڕێوەبردنی داودەزگاكانی وڵات، لەگەڵ خوێندنەوەی هەموو ئەو ڕكابەرییانەی ڕووی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.

    سەماحەتی پشتگیری و پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی سوودانی دووپات كردەوە و ڕوونیكردەوە كە بنەماكانی سەركەوتنی حكومەتەكەی بەهۆی بوونی پارە و سەقامگیری ئەمنی و پاڵپشتی نێودەوڵەتییەو پێگەی عێراقە لە بازاڕی وزەدا، هەروەها كەسایەتی سەرۆك وەزیرانیش كە چالاكە لە كارەكانی و چەندین وەزیری چالاك و باشیش لە كابینەی حكومەتەكەی هەن، هەورەها داوای كرد كە پلانی درێژ خایەنی پێنج ساڵی و 10ساڵی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێداویستیەكانی زیادبوونی دانیشتوان هەبێت و بە پێیوستی زانی لەكاری نەرێنی دووربكەونەوە و ئاگاداری پلانێك هەبن كە ئامانجی نەهێشتنی متمانەی خەڵكانی ناوچەی دیاری كراوە، لە كۆتایشدا سەماحەتی حەكیم بانگەشەی بۆ كردنەوەی سندوقێكی هاوكاری بۆ ناوچە بێ بەشەكان كرد.

    Related News