• سەماحەتی حەكیم .. عێراق بەدرێژایی میژوو پارێزگاری لە مەرجەعیەی ئاینی و دروشمە حوسێنیەكان و وهۆزەكانی عێراقی كردوە

    2022/ 12 /26 

    سەماحەتی حەكیم .. عێراق بەدرێژایی میژوو پارێزگاری لە مەرجەعیەی ئاینی و دروشمە حوسێنیەكان و وهۆزەكانی عێراقی كردوە

    ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2022-12-22 لە میوانخانەی شێخ حسێن ئال عەلی ئال عەجە جیاشی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ كۆمەڵێكی دیكە لە هۆزەكانی سەماوە و هۆزەكانی ئال جەیاش باسی پەیوەندی مێژوویی دوور و درێژی سەد ساڵەی  لەگەڵ ئەو هۆزە كرد كە لە هەموو قۆناغە هەستیارەكانی عێراق ئامادەبوون و دووپاتی كردەوە كە پێویستە و گرنگە پالپشتی حكومەت بكرێت و گوتیشی ڕەوتی حیكمە ڕاستە بەشداری حیكومەتی ئێستای نەكردوە بەڵام بەلایەوە ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت و خواستەكانی گەلەكەی بهێتە دی.
    سەماحەتی هۆشداری دا لە چەند پلانێك كە دەیەوێت نائومێدی و متمانەی گەلەكەی بەخۆی و سەركردەكانی لەق بكات، ئاماژەشی كرد كە ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی تووشی عێراق هاتوون، تیپەركردنیان و پاراستنی كۆمەڵگا بەدرێژایی مێژوو بەهۆی ئەو سێ خاڵەبووە كە بریتین لە مەرجەعیەی ئاینی و دروشمە حوسێنییەكان و هۆزە ڕەسەنەكانی عیراق.

    Related News