بەڕێز حەكیم.. كەمی بەشداری كردنی جەماوەر لە هەڵبژاردەكانی ئەم دواییە بەڵگەی ناڕەازاییە
ڕۆژی پێنجشەممە 2022-12-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی بەڕێز شێخ فاهم خەزعەل خەشان لە نێو عەشیرەتی ئەلبەرەكات چاوی بە كۆمەڵیك شێخ و پیاو ماقووڵانی ئەو هۆزە بەڕێزە كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم ستایشی ڕۆڵ و قوربانییەكانی ڕۆڵەكانی ئەو هۆزەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی دیكتاتۆری و تیرۆر كرد و ڕوونیكردەوە كە عێراق بە ئاستێكی بەرز تێپەڕ دەبێت و وێرای ئەو هەموو ڕكبابەریانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
سەماحەتی ئاماژەی بە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە كرد و گوتی كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە هەڵبژاردنێكی شلەژاو و ناهاوسەنگ بوو ، ڕوونیشی كردەوە كە كە بەشداری نەكردنی بەشێكی زۆری خەڵك بەهۆی تووڕەیی و ناڕەزاییان بوو لەسەر بارودۆخەكە و ئاماژەی كرد كە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری گرنگترین ئاڵقەی پەیوەندییە نێوان هاوڵاتی و ڕژێمی سیاسی.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە سندوقێك بۆ پارێزگاكان و ناوچە بێبەشەكان بۆ ئەوەی دادپەروەری كۆمەڵایەتی هەبێت، هەروەها دووپاتی كرد لەسەر پشتگیری كردنی حكوومەتی سوودانی و ڕوونیكردەوە كە سەركەوتنی ئەو حكومەتە واتای خزمەتكردنی خەڵك و هێنانەدی خواستەكانیانە بۆیە سەركەوتنی ئەو حكومەتە پەیوەستە بە پشتگیری كردنی ئەو حكومەتە دەهێتە دی، هەروەها سەماحەتی هۆشداری دا لە چەند پلانێك كە ئامانجی بەتاڵكردنی كۆمەڵگایە لە هێما ئاینی و كۆمەلایەتی و سیاسییەكانی ئەو پلانانەش بۆ ئەوەیە هیچ كەسایەتییەكی بەبەهای گەلی عێراق نەهێڵن، ئەوەش یەكێكە لەو پلانانەی گەلی عێراقی بە ئامانج كردوە.