سەماحەتی حەكیم داوای دروستكردنی سندوقێك بۆ ناوچە بێ بەشەكان دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2022-12-22 لە میوانخانەیەكی هۆزی ئال زیاد لە دیوەخانی شێخ ڕیسان متەشەر زەیادی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕۆەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای موسەننای خۆشەویست كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێزیان ئاماژەی بەو مێژووە شەڕەفمەندانە كرد كە بە ئەوانی بەستوەتەوە و گوتی " گرنگترین خاسیەتی گەلی عیراقی ڕووبەڕووبوونەوە و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و قوربانی دانە.
سەماحەتی بانگەشەی بۆ ئەوە كرد كە سندوقێكی تایبەت بە پارێزگا و ناوچە بێبەشەكان دروست بكریت بۆ ئەوەی دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەرقەرار بێت سەبارەت بە بێ بەش بوونی هەندێك ناوچە و ڕێژەی هەژاری لەو ناوچانەدا، هەروەها ستایشی كارەكانی حكومەتی خۆجێی موسەننای كرد لەڕووی پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكان و داوای كرد كارەكان زیاتریش بكرێت.
سەماحەتی هۆشداریدا لەو پڕۆژانەی گەلی عێراقی كردوەتە ئامانج و بەچەندین سینارۆی جیاوازیش پێشكەش دەكرێت و گوتی تیرۆر و داعش لە پشت كردنی ئەو پیلانانەن كە ئامانجی لێدانی گەلی عێراق و دروستكردنی دوو بەرەكی وبڵاوكردنەوەی فیتنەی ناوخۆیە، بەڵام بەهۆی خوای گەورە و فەتواكانی مەرجەعیەتی باڵا و كەسانی باش توانراوە خوێن و پڕۆژەی عێراق بە پارێزراوی بمێنێتەوە.
سەماحەتی پشتگیری خۆی بۆ حكومەت دووپاتكردەوەو گوتی وێرای ئەوەی بەشداریمان تێدا نەكردوە بەڵام " گرنگ و ئامانج خزمەتكردنی گەلی عێراقە" ڕوونیكردەوەش كە. هەلی سەركەوتن هەیە ئەویش بەهۆی بوونی پارەیەكی باش و بایەخدانی حكومەت بە پارێزگاكان و پڕۆژەكانی گەشەپێدانیان كەبەهەماهەنگی وەزارەتەكان جێبەجێدەكرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی بانگەشەی كرد بۆ ئەوەی سوود لە تواناكانی موسەننا وەربگیرێت و وەبەرهێنانی لێ بكرێت لەبەر ئەوەی بەهۆی بوونی گوندەكان دەكرێت بایەخی زیاتر بە كشتوكاڵ بدرێت و سوودیش لە ئاوی ژێر زەوی وەربگیرێت و داوای كرد كە پێویستە هەمیشە گەشبینی بڵاوبكەنەوە و لە زمانی نائومێدی و كاری نەرێنی خۆیان بدوور بگرن و هەمیشە ڕەخنە لەخۆگر بن.