سەماحەتی حەكیم .. عێراق باجی ڕژێمی سیاسی و ئازادی گەلەكەی داوە
لەڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2022-12-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی خیكمەی نیشتمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز ئەحمەد مەنفی پارێزگاری موسەننا لەمیوانخانەی شێخ غەساب جری حسێن مەشعەلاوی كەشێخی عەشیرەتی بەنی حجێمە دانیشتنێك ئەنجامدرا كە تێیدا بەڕێزیان باسی مێژووی هاوبەشی خۆی لەگەڵ ڕۆڵەكانی ئەو هۆزە بەڕێزە و هەڵوێستە هاوبەشەكانیان لە چەندین وێستگەی مێژووی عێراقدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكاتۆریەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق باجی دیمۆكراتیەت و ئازادی دوای ڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری بەڕژێمی سیاسی داوە.
سەماحەتی بانگەشەی كرد بۆ ئەوەی شانازی بە كاروانی شەڕەفمەندانەی عیراقییەكان بكەن لە بەرگری كردن لە نیشتمانەكەیان و بە پێویستی زانی هەموو پاڵەوانێتی و فیداكارییەكانی شەهیدانی شەڕی تیرۆر بە بەرزی بنرخێنردرێت و هەمیشە لەبەرچاو بگیرێت.
سەماحەتی لەدرێژەی قسەكانیدا ئاماژەی كرد كە هۆكارەكانی قەیڕانی سیاسی پارساڵ بۆ نەمانی هاوسەنگی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سیاسی دەگەڕێتەوە لەگەڵ ژمارەی كورسی و دەنگی هەندێك لایەنی سیاسی و سەنگیان لە هەڵبژاردنەكاندا لەگەڵ ڕێژەی بەشداربووان لەم هەڵبژاردنە و دووپاتی كردەوە كە پلانێك كە پێشووتر داڕێژرابوو هۆكاری ئەو ئەنجامە نا هاوسەنگانەبوون.
سەماحەتی داوای پشتگیری لە حكومەتی سوودانی كرد و پێی گونجاوە كە ئۆقرەی لەسەر بگرن لەبەر ئەوەی هەموو ئاماژەكان قسەی باشی لەسەر هەیە و ڕێڕەوەكەی باش بەڕێوە دەچێت، هەروەها ڕوونیكردەوە كە لە سروشتی ئاستی حكومەت لە ماوەی ڕابردوودا بایەخپێدانی پارێوگاكان بووە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی زانیاری پێویست لەبەردەست سەرۆكی حكومەت بەهۆی ئەو كارانەی بەوە پەیوەستن و پێشتر كاری تێدا كردوون.