• بەڕێز حەكیم بانگەشە بۆ بایەخدان بە ژینگە دەدات و داوای هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوە دەكات

    2022/ 12 /22 

    بەڕێز حەكیم بانگەشە بۆ بایەخدان بە ژینگە دەدات و داوای هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوە دەكات

    ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2022-12-21 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز نەزار محەمەد سەعید ئامێدی وەزیری ژینگە كەوت و گوێبیستی دیدی خۆی و. وەزارتەكەی بوو لە ڕووی ژینگە و ئەكتیڤكردنی كارەكاندا، سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی كردن نێوان هەموو دامودەزگایەكان كرد بۆ ئەوەی كارەكانی وەزارەت سەركەوێت و ڕوویكردەوە كە عێراق لە ڕووی ژینگەوە هەمیشە بەهۆی پیسی و وشكی و نەبوونی ڕۆشەنبیری تەواو لە ڕووی ژینگە كێشەی هەیە.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەڵمەتێكی گشتی سەبارەت بە ڕۆشنبیركردنی خەڵك سەبارەت بە ژینگە هەبێت و ئەو هەڵمەتەش دەبێت لە باخچەی ساوایانی منداڵان تا زانكۆیەكان دەستپێبكرێت، تێیدا سروشت و ماهیەتی ژینگە و چۆنیەتی پاراستنی و سوود وەرگرتن لە هەر كارێك باسی لێوە بكرێت.
    لەكۆتاییدا داوای كرد كە گرنگی زیاتر بە مەلەفی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا بدرێت كەبەشێكی بەرنامەی حكومەتە، ئەویش بە بەكارهێنانی پلانی تازە و تۆكمە و پەیڕەوكردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان بۆ چارەسەری ئاسەوارەكانی نەرێنی ژینگە ، هەروەها گوتیشی كە پێویستە وەزارەتی ژینگە ڕۆڵی زیاتر لە لیژنەی گفتوگۆكردنی دەرەكی لەگەڵ ئە وڵاتانەی سەرچاوە سەرەكییەكانی ئاوی عێراقیان لێ هەڵدەقوڵێت، لێرە دەبێت تیمێكی بەهێزی گفتوگۆ دروست بكرێت تا بتوانێت مافەكانی عێراق لەڕووی سامانی ئاوی بگەڕێنێتەوە بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەكان كە لەم بارەیەوە هەن، هەروەها جەختی كرد لەسەر ئەوەی پێویستە كەلو پەلەكانی پشكنین و چاودێری و هەماهەنگی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمیندارێتی بەغدا پێش بخرێن و هەوڵ بدرێت ناوچەی سەوزایی زیاد بكرێت.

    Related News