• سەماحەتی حەكیم داوای پشتگیریكردنی دراماكان و بەدۆكۆمێنت كردنی قارەمانییەتەكانی هێزە چەكدارەكان لە ڕووبەڕوبوونەوەی شەڕی تیرۆر دەكات

    2022/ 12 /22 

    سەماحەتی حەكیم داوای پشتگیریكردنی دراماكان و بەدۆكۆمێنت كردنی قارەمانییەتەكانی هێزە چەكدارەكان لە ڕووبەڕوبوونەوەی شەڕی تیرۆر دەكات

    لەڕۆژی 2022-12-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك لە ئەندامانی دەستەی ئەمیندارێتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كەوت كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز جەعفەر وەنان بوو، لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ دروستكردنی دراماو بەدۆكۆمێنت كردنی پاڵەوانێتییەكانی هێزە چەكدارەكانی عێراقی كرد لەشەڕی دژ بە تیرۆر و بایەخدان بە بەرنامەی هەموجۆر لەسەر پشتگیری كردنی ئافرەت و و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە ئەم تۆڕە هەواڵییە بەرپەرچی ئەو میدیایانە بداتەوە كە دەیانەوێت پێگەی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان لەق بكەن و لەناوی ببەن.

    سەماحەتی حەكیم گوتیشی دادەپەروەری پێویستی بەوەیە كارە ئەرێنی و باشەكان هەمان بوارو پانتایی لە ڕوومال كردن پێ بدرێت كە بە كاری نەرێنی دەدرێت و تیشكی دەخرێتە سەر، هەروەها گوتیشی پێویستە هەمیشە گیانی گەشبینی و ئەرێنی بڵاوبكەنەوە و ڕووبەڕووی زمانی نائومێدی وتێكدان و كاری بە شەیتانكردنی هەموو شت ببینەوە، هەورەها گوتیشی گرنگە كاری هونەری جوان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوە و ڕكابەرییەكانی قۆناغە هەستیارەكانی عێراق ئەنجام بدرێت و هەمووی بەو كارانە دۆكۆمێنت بكرێت و داوای كرد بەشە بودجەی تایبەت بە دراما زیاج بكرێت بۆ ئەوەی باشتر ئامادەبن و ڕكابەری بكەن، جگە لەوەش بەڕێزیان ئاماژەی بە گرنگی بەرنامەكان لەسەر منداڵ و ئافرەت و دۆزینەوەی بەهرەمەندەكان و كەسایەتییە گرنگەكان كرد و گوتی پێویستە بواریان پێ بدرێت تا ئەوانیش گوزارشت لە خۆیان بكەن و باسی خۆیان بكەن.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی گرنگی پیشتگیریكردنی سیستەمی سیاسی ڕوونكردەوە و كە پشتگیری كردنی وڵات تەنها ئەوە نییە پشتگیری حكومەت بكرێت، هەرچەندە حكومەت بەشێكە لەو دەوڵەتە كە سنووری فروانترە و هەموو وردەكارییەكان و دامودەزگایەكان دەگرێتەوە.

    Related News