سەماحەتی حەكیم داوای قۆستنەوەی باشی باری دارایی دەكات بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بە پارێزگای زیقار بكرێت
ڕۆژی 2022-12-21 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەدیداری كۆمەڵێك پەرلەمانتاری پارێزگای زیقار باسی شێوازی پێشخستن و زیادكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شارەی كرد، لەم بارەیەوە سەماحەتی حەكیم لە قسەكردنی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانەی شاری زیقار كە بەسەرۆكایەتی عادل حاشوش بوو داوای كرد كەهەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی سوود لە باشی باری دارایی وەربگرن تا پڕۆژە پەككەوتوەكان بەگەڕ بخنەنەوە و پڕۆژەی تازەش ئەنجام بدەن وسوودیش لە تواناكانی دەرچووانی ئەم شارەش وەربگرن و شوێنیان بۆ بكەنەوە.
سەماحەتی بە پێویستی زانی كە ڕۆڵ و هەماهەنگی نجومەنی نێوان دامودەزگاكانی شارەكە و حكومەتی خۆجێەتی و ئەندامانی پەرلەمان و وەزارەتەكانی حكومەت كامڵ بكرێت، ڕوونیشكردەوە كە سەركەوتنی پارێزگای زیقار گرنگی و كاریگەری خۆی هەیە لە سەقامگیری وڵات و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كەپلان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبنەوەی وشكەساڵی و كەم ئاوی هەروەها داوای پشتگیری كردنی كەرتی كشتوكاڵی پارێزگایەكەی كرد بۆ ئەوەی كشتوكاڵ ببێتە پڕۆسەیەكی بەبەرهەم و قازانج بۆ حكومەت و بۆ جوتیارانیش لە هەمان كاتدا.