سەماحەتی حەكیم عێراق لە ڕووانگەی بەرژەوەندی و پاراستنی سەروەری بۆ هەمووان كراوەیە
ڕۆژی سێشەممە 20-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز وەلید ئیسماعیل باڵێۆزی میسر لە عێراق كرد، لەم دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان و چەند بابەتێكی گرنگی هاوبەش كرد و بەڕێز حەكیم دڵخۆشی خۆی بۆ هەڵویستی پشتگیریخوازانەی میسر بۆ عێراق و حكومەتەكەی پیشاندا و دووپاتی كردەوە كە عێراق هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات پەیوەندییەكانی لەسەر هەموو ئاستەكان فروانتر بكات.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی میسر بۆ عێڕاق بەهۆی ئەو سەنگەی لە ڕووی ناوچەكە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەیەتی و ڕوونیكردەوە كە عێراق بۆ هەمووان كراوەیە و هەلی وەبەرهێنان لەهەموو ڕوێكەوە دابین دەكات و بۆ هەموو لایەك جووڵە دەكات بەمەرجێك بەرژەوەندی و سەروەری عیراق بەهەند هەڵبگیرێت و لەبەر چاو بگیرێت.