• بەڕێز حەكیم بەئامانج كردن و تۆقاندنی گوندی بۆبالی بەڵگەیەكە لەسەر پلانێكی شەیتانی كە ئامانجی لایەنی ئەمنی یە

    2022/ 12 /20 

    بەڕێز حەكیم بەئامانج كردن و تۆقاندنی گوندی بۆبالی بەڵگەیەكە لەسەر پلانێكی شەیتانی كە ئامانجی لایەنی ئەمنی یە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بە ئامانجكردنی گوندی بۆبالی لە دیالا لە لایەن تیرۆیستان بە پلانێكی شەیتانی و تێكدەرانە بۆ شێواندنی ڕەوشی ئەمنی وەسف كرد و سەماحەتی لە تویتێكدا ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 20-12-2022 گوتی " هێشتا چەند كاتژمێرێك لەسەر ئەو خەڕقە ئەمنیەی سەر قەزای حوێجەی شاری كەركووك تێپەڕ نەبووە، كەچی دەستە تاریكەكانی تیرۆر گەڕانەوە بۆ ئەوەی قەسابخانەیەكی دیكە لە شوێنێكی دیكە بۆ لیستی تاوانە قێزەون و پڕ تاوانەكانیان زیاد بكەن.
    ئەمجارە تاقمە خوێنڕێژەكان هێرشێكیان كردوەتە سەر گوندی بۆبالی سەر بەقەزای خالس و هێرشەكەش بووە هۆكاری ئەوەی چەند كەسێكی مەدەنی شەهید و بریندار ببن".
    هەورەها سەماحەتی گوتیشی " دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە خڕوقاتە لە كاتی لەیەك نزیكدا پلانێكی شەیتانی و تێكدەرانەی لەژێر سەر هەیە، كە ئامانجی سەرلێشێواندنی لایەنی ئەمنییە، هەروەها  هۆشداری دا لەوەی كە پێویستە زیاتر ئاگادار و چاو كراوە بن بۆ ئەوەی بتوانن بە چەند كردەیەكی دەستپێشخەرانەی یەكلایی كەرەوە ئەو تاقمە تاوانبارانە  لەناو ببەن، لەكۆتایشدا بەڕێزیان هاوسۆزی خۆی بۆ كەس و كاری شەهیدان دەربڕی و هیوای خواست خوای گەورە سێبووری و ئارامی بە كەسوكاری شەهیدان بدات و بریندارەكانیش زوو لە چاكببنەوە".

    Related News