سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ گوتاری هاوسەنگ و مامناوەند دەكات
ڕۆژی 2022-12-20 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای كرد كە گوتار و قسەكان زیاتر مامناوەند و هاوسەنگ بن و بەگیانی یەك تیم كار لەگەڵ دامودەزگاكانی ئیسلامی وئاینی و ئەوقاف بكەن، هەروەها سەماحەتی پیرۆزبایی لە بەڕێز مشعان خەزرەجی كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆكایەتی دیوانی وەقفی سوننی و داواشی كرد زیاتر بایەخ بە لایەنی ڕۆشەنبیری و وشیاری بدرێت و هەموو گوتار و قسەیەك ڕەت بكرێتەوە كە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڕق و كینە و ودووبەرەكی، جگە لەوەش بەپێوستی زانی لە ڕووی كۆمەڵایەتی كار لەسەر چارەسەركردنی ئەو كەیسە كۆمەڵایەتییانە بكرێت كە بەهۆی شەڕی داعش و تیرۆر دورست بوون.
بەڕێز حەكیم دووپاتیشی كردوە كە لەگەڵ ڕێزمان بۆ ئایینەكانی دیكە، دەبێت گەوەترین ڕۆڵ بە ڕۆشەنبیری ئیسلامی بدرێت لە نێو دەسكە گوڵەكەی عێراقدا و گرنگە چاودێری و چارەسەری ئەو لادانە هزری و كۆمەڵایەییانە بكرێت.