بەڕێز حەكیم داوا دەكات كشتوكاڵ بۆ پڕۆسەیەكی بەرهەمهێنان و بە قازانجی جوتیار بگۆڕدرێت
لەدیداری لەگەڵ كۆمەڵێك لە شێخ و پیاوماقووڵانی هۆزەكانی شاری واستی خۆشەویست ڕۆژی دووشەممە 19-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ستایشی ڕۆڵی گەورەی ئەو پارێزگایەی كرد لە مێژووی عێراقدا و چەندین وێستگەی نەمری ئەوانی بەدرێژایی 100 ساڵی ڕابردوودا خستەڕوو.
سەماحەتی دوای گوێگرتن لە گفتوگۆ و قسەوباسە بەنرخەكانی شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكان گرت، باسی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و جۆری ڕووبەڕووبوونەوە و ڕكابەرییەكانی قۆناغی ڕابردووی كرد كە بەهۆی تێكچوونی هاوسەنگی لەنێوان هەندێك لە دەنگەكان و ژمارەی كورسییەكان ڕوویان دا، ئەوە جگە لە كەمبوونی ڕێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەدا، بەهۆی تووڕەیی و ناڕەزایی خەڵك، هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئێستا عێراق هەلێكی بەنرخیلەم قۆناغەدا لەبەردەمدایە.
سەماحەتی هۆكارەكانی سەركەوتنی حكومەتی بۆ كەسی بەڕێز سوودانی و پلەداری فەرمانبەرێتی ئەو گەڕاندەوە، ئەوە وایكردوە كە زانیاری لەسەر زۆربەی كەیس و دۆسێیەكان هەبێت، هەروەها بوونی پارەیەكی باش و بایەخدان بە پارێزگاكان و بایەخدان بەشێوەیەكی سەرەكی بە دۆسێی خزمەتگوزارییەكان، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پالپشتی كردنی كشتوكاڵ و جوتیارانی عێراق، لەم بارەیەوەش گوتی " كە پێویستە كشتوكاڵ بكرێتە كەرتێكی بەرهەمهێن و بە قازانج بۆ جووتیاران بۆ ئەوەی پڕۆسەی كشتوكاڵی بەردەوام بێت و داوای كرد تازەگەری لە كارگێڕی كەرتەكانی خزمەتگوزارییەكانی عیراق پەیڕەوی بكرێت و لەگەڵ كەرتی تایبەتیش هەماهەنگی هەبێت بۆ ئەوەی هەلی كار دابین بكرێت، جگە لەوەش بە پێویستی زانی كاستی كرێكارانیش لەخول و مەشقكردن بەشداربن.