بەڕێز حەكیم بانگەشە بۆ مەشقپێكردنی كاستەكانی پەروەردە بەگوێرەی ڕۆشەنبیری ئەلكترۆنی و زانیاری دەكات
ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 18-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵیك لە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی بەغدا كەوت و لەم دیدارەدا سەماحەتی باسی گرنگی خوێندنی لە ژیانی گەلان كرد و بە یەكێك لە هۆكارەكانی گەشەسەندنی وەسفكرد، هەروەها ستایشی ئەو كارانەی كرد كە كاستەكانی پەروەردە پێشكەشی دەكەن وێرای ئەوەی كەم وكوڕی زۆر لە پێداویستی و ژێرخان هەیە، لەگەڵ ئەوەش چاومان لە زیاترە.
سەماحەتی لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بە ئاستی زیرەكی قوتابی عێراقی لە بۆنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دا و بانگەشەی بۆ ئەوە كرد كە مەشقكردن بۆ كاستەكانی خوێندن بەردەوام بێت و بەشێویەك بێت كە لەگەڵ ڕكابەرییەكان و كرنگی ئەم قۆناغە بگونجێت، هەروەها بە پێویستی زانی كە شێوازەكانی خوێندن زیاتر پێش بخرێن وبەشێوەیەك بن كە لەگەڵ چەرخی ڕۆشەنبیری ئەلكترۆنی و زانیاری بگونجێت.