سەماحەتی حەكیم سەبارەت بە كێشەی كۆچ و كۆچبەران داوای یارمەتی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات
لەرۆژی یەكشەممە 18-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە خانمی بەڕێز ئیڤان فائیق یەعقووب وەزیری كۆچ و كۆچبەران كەوت و لەم چاوپێكەوتنەش گوێبیستی پلانەكانی وەزارەتەكە بۆ پشتگیری كردنی توێژی كۆچ و كۆچەبەران بوو، بەڕێزیان ڕوونیكردەوە كە ڕۆژی جیهانی هەلێكی باشە بۆ بانگەشە كردنی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی تا لە كەیسی كۆچكردن و كۆچبەران دەستی یارمەتی زیاتر درێژ بكەن و كۆچكردووەكانیش بۆ شوێنەكانی خۆیان بگەڕێننەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە بەرنامەی تۆكمە لەڕووی كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی هەبێت بۆ ئەوەی ڕاستی كێشەی كۆچەبەران چارەسەر بكریت، هەروەها داوای كرد پشتگیری زیاتری كامپەكان و خێوەتگاكانی ئاوارەكان لەم وەرزەی زستان بكرێت.