• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ وەزیری پلاندانان ئەكتیڤكردنی پڕۆژە تەواو نەكراوەكان تاوتوێ دەكات و داوای پێشخستنی ستافەكانی كارگێڕی دەوڵەت دەكات

    2022/ 12 /19 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ وەزیری پلاندانان ئەكتیڤكردنی پڕۆژە تەواو نەكراوەكان تاوتوێ دەكات و داوای پێشخستنی ستافەكانی كارگێڕی دەوڵەت دەكات

    لە ڕۆژی شەممە  بەرواری 17-12-2022  بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ بەڕێز محەمەد حەكیم جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان بابەتی پڕۆژە تەواو نەكراوەكان و چۆنیەتی ئەكتیڤكردنی و پێشخستنی ستافەكانی كارگێڕی عێراق و هەروەها بابەتی پێشخستنی كادیرانی حكومی و توندوتۆڵكردنی چاودێری لەڕێگای كۆنترۆڵكردنی كوالیتی تاوتوێ كرد.
    سەماحەتی حەكیم لەو دیدارە جەختی كردەوە لەسەر گرنگی جووڵەكردن بۆ بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە تەواو نەكراوەكان و ئەو پڕۆژانەی كارەكانیان بە سستی بەڕێوە دەچێت،  هەروەها داوای كرد گرنگی بەتەواو كردنی ئەو پڕۆژانە بدرێت كە بە ڕێژەیەكی باش كارەكانیان بەڕێوەچووە و بكرێتە سەرووی كارەكان، هەروەها داوای كرد نەرم و نیانی زیاتر لە شێوازی بەڕێوەچوونی كارەكان پەیڕەوی بكریت و پلاندانان لە نێوان سەرجەم دامودەزگاكان و حكومەتە ناوخۆییەكان هەبێت و رۆتین كەمبكرێتەوە و سیستەمی حەوكەمە بەرقەڕار بێت.
    سەماحەتی بە گرنگی باسی سەرژمیركردنی دانیشتوانی كرد و ئاماژەی كرد كە سەرژمێركردن تەنها هەژماركردن نییە، بەڵكو بنكەیەكی بەیانات و زانیارییە لەسەر گەلی عێراق بۆ وادەیەكی دیاری كراو، گوتیشی هەر كارێكی پلاندانان پێویستی بە سەرژمێركردنێكی ورد و بنكەیەكی زانیاری دروست هەیە.
    لەكۆتاییدا، سەماحەتی پێشخستنی ستافەكانی كارگێڕی لەڕێگای خولی خەست و بەردەوام لە بوارەكانی زانیاری و تەكنەلۆژی بە پێویست و مەرجێكی سەرەكی بۆ چەسپاندنی حەوكەمە لەقەلەمدا، هەروەها داواشی كرد كە كۆنتڕۆڵی جۆری و كوالیتی لە دەروازە سنوورییەكان باشتر بكرێت و ڕێگا بە هاتنە ناوەوەی كەل و پەلی خراپ نەدرێت.

    Related News