سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ ڕێگاخۆشكردن بۆ لاوان دەكات تا كاری سیاسی بكەن بەشێوەیەك كە لەگەڵ سەنگیان لەكۆمەڵگا بگونجێت
لە ڕۆژی شەممە 17-12-2022 لەدیوانی بەغداد بۆ سەركردەو لاوە بەهرەمەندەكان بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ئاماژەی بە سروشتی كۆمەڵگای لاوانی عێراقی كرد و بە گرنگی زانی كە هاوسەنگی لە نێوان سروشتی لاوان و نوێنەرایەتی سیاسی بۆ ئەوان هەبێت، هەروەها جەختی كرد لەسەر ئەوەی كە رێگا بە لاوان بدرێت و ڕێگایان بۆ خۆش بكرێت و پشت بە توانا و بەهرەكانیان قایم بكرێت، هەروەها گرنگی هاوسەنگی لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان بە گرنگ وەسف كرد بە مەرجێك لە بەرژەوەندی نیشتمانی عێراق بێت.
سەماحەتی بانگەشەی بۆ ئەوە كرد كە دەبێت هەمیشە كارە ئەرێنی و باشەكان پەسند بكرێن و باسی لێوە بكرێت و ببێتە بنكەیەك بۆ چارەسەركردنی كارە نەرێنی و ئەو حاڵەتانەی نائومێدی دروست دەكات و ڕووبەڕووی هەموو پڕۆژەكانی تێكدان و چەواشە كردنی هەنگاوەكان بكرێت، هەروەها بەگرنگی زانی كە پلاندان بۆ پڕۆژەكان هاوكات بێت لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان، هەروەها گوتیشی پێویستە كەرتەكانی بەرهەم هێنان وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان ئەكتیڤ تر بكرێت، هەروەها داوای كرد هاوسەنگییەك لە نێوان بایەخدان بە وەرزش و بە لاوان هەبێت و ناكرێت یەكیان لەسەر شانی ئەوی دیكە زیاتر بایەخی پێ بدرێت، هەروەها ستایشی خەستی نیشتمانی لاوانی كرد.
لەكۆتاییدا بەڕێز حەكیم بەپێوستی زانی هاوسەنگی لە تاوتوێكردنی یاسای ئازادی دەربڕین هەبێت و تاوانەكانی زانیاری هەبێت و بنەمای نەخێر بۆ زێدە رۆیی و نەخێر بۆ لەدەستدان پەیڕەوی بكرێت و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی رۆشەنبیری ئەلكترۆنی و چارەسەركردنی بابەتی كرێكارە بیانییە نا شەڕعییەكان، هەروەها ئاماژەی كرد كە پێویستە بە ئاگاداری مامەڵە لەكەڵ ئافانی مادە هۆشبەرەكان بكرێت، بەتایبەتی لە ڕوانگەی تەندروستی و ئەمنی و پێویستە چارەسەری ئەو كەسە بكرێت كە بەكاری هێناوە و سزای ئەو كەسەش بدرێت كە دەیفرۆشێت و بازرگانی پێوە دەكات.