سەماحەتی حەكیم لەڕووی دەستكەوتەكان لەسەر ئاستی بنیاتنان و خزمەتگوزاری ستایشی كەربلا دەكات
ڕۆژی 15-12-2022 لە میوانخانەی شێخ سەباح نوری ئەلسەمەرمەد لەكەربلا بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە چەندین شێخ و كەسایەتی دیاری هۆزی ئەلمەسعودی بەڕێز و لەگەڵ ئەوانیش لەم دیدارەدا باسی تازەترین بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی و سروشتی حكومەتی ئێستای عێراق كرا.
لەم دیدارەدا سەماحەتی ستایشی شاری كەربلای كرد لە ڕووی ئەو خزمەتگوزارییانەی تێیدا ئەنجام دراون و داوای كرد پشتگیری لە حكومەتی تازە بكرێت لەبەر ئەوەی سەركەوتنی ئەو سەركەوتنی هەموو عێراقە و ڕوونیكردەوە كە چەندین هۆكار هەن كە دەبنە هۆی سەركەوتنی حكومەت لەوانە سەقامگیری باری ئەمنی و كەشی سیاسی لەبار لە ڕووی ناوچەكە و نێودەوڵەتی و بوونی پارە و كەسایەتی سەرۆك وەزیران كە بەهۆی سەركەوتنی دروستی لە ڕیزبەندی وەزیفی توانیویەتی زانیاری باشی لەسەر زۆر لە كێشەكتان هەبێت، هەورەها هۆشداری دا لە چەند پیلانێك كە ئامانجیان ئەوەیە بێ ئومێدی و بێ متمانەیی لە نێوان خۆیان بەرەپرسەكانیان بڵاوبكەنەوە، داواشی كرد كە بەرهەڵستی ئەو جۆرە پلانانە بكەن.