• سەماحەتی حەكیم بەهۆی خزمەزتكردنی میوانان ستایشی هۆزی سادەی ئال عەرد دەكات

    2022/ 12 /19 

    سەماحەتی حەكیم بەهۆی خزمەزتكردنی میوانان ستایشی هۆزی سادەی ئال عەرد دەكات

    لەقەزای هندییە لە كەربەلای پیرۆز لە میوانخانەی هۆزەكانی سادە ئال عەرد حوسێنی لە رۆژی 15-12-2020 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی  لە دیداری شێخ و كەسایەتییە دیارییەكانی ئەو هۆزە ستایشی ڕۆڵی ئەوانی لە خزمەتكردنی میوانان و سەردانی كەرانی مەزاری حوسێنی (سلاوی خوای لێبێت) كرد، هەروەها ئاماژەی كرد كە ئەو پێشكەوتنەی لە خزمەتكردنی میوانان بەدی كرا بووە هۆی سەرسوڕمانی هەموو جیهان، ڕوونیشیكردەوە كە پڕۆژەی سیاسی عێراق بە چەندین قۆناغی جیاجیا تێپەڕ بووە و ڕووبەڕووی تیرۆر و تەقینەوەكان بووەتەوە و ئێستاش پێویستە ڕووبەڕووی پلانی ئەوانە ببینەوە كە دەیانەوێت شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسێنن و نائومێدی و خەم لەنێو خەڵك بڵاوبكەنەوە.
    لەكۆتاییدا بەڕێز حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە پڕۆپاگەندە وپڕۆژانەی بەردەوام نائومێدی بڵاودەكەنەوە و داوای كرد كە شانازی بە دەستكەوتەكان بكرێت.

    Related News