سەماحەتی حەكیم لە دابین كردنی هەلی كار و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بانگەشە بۆ پشتگیری حكومەت دەكات
ڕۆژی 2022-12-15 لەدیوەخانی شێخ سادق عەبدئەلئەمیر خان دەعمی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵیك شێخ و پیاوماقوولان و ڕۆڵەكانی هۆزی دەعوم كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم بنەما و هۆكارەكانی سەركەوتنی حكومەتی ئێستای خستە ڕوو، دوارت بانگەشەی كرد بۆ پشتگیری حكومەت و كات پێدانی تەواو پێی تا بتوانێت خواستەكانی جەماوەر بۆ بەرژەوەندی گشتی بهێنێتە دی.
هەر لە دیدارەكەدا هۆشداری دا سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی جیاجیا لە لایەن چەند لایەنێك بۆ ئەوەی نا ئومێدی و نەرێنی و شاردنەوەی دەستكەوتەكان لەمێشكی خەڵك بچەسپێنن تا ڕای گشتی بەرامبەر بەرژەوەندی عێراقی و ڕژێمی سیاسی بەرپا بكەن، دواشی كرد هەمیشە بانگەشە بۆ گەشبینی بكەن و شانازی بە دەستەكەوتەكان بكەن و زیاتر هانی بدەن تا كەموكوڕی و خاڵە نەرێنییەكانیش چارەسەر بكرێت.