بەڕێز حەكیم.. ئەو دۆخەی عێراق ڕووبەڕووی بووەوە گەر لە هەر وڵاتێكی دی بوایە مەحو دەبووەوە
لەڕۆژی 2022-12-15 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوماقووڵانی هۆزی جلجە كندیە كەوت، لەم دیدارەدا كە لە میوانخانەی شێخ مەعەن ئال نیعمە جلجاوی ئەنجامدرا بەڕێز حەكیم ئاماژەی بە كەسایەتی دیارەكانی ئەو هۆزە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و تیرۆر كرد و ئاشكرای كرد كە پلانی پیس و گڵاوهەن بۆ ئەوەی هۆزەكان لە سەركردایەتییە ئاینی و سیاسییەكان جیابكەنەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هەندێك لایەن هەیە دەیەوێت نائومێدی دورست بكەن تا بڕوایەكی وا لای خەڵك دروست بكەن كە ئەو كارگێری و حوكمە و دیمۆكراتیەتە بەكەڵك نایەت، گوتیشی ئەو ڕووبەرووبوونەوە و ڕكابەرییانەی تووشی عێراق هات گەر تووشی هەر وڵاتێكی دیكە بهاتایە ئەوا لەسەر دونیا ڕەش دەبووەوە، داواشی كرد پشتگیری حكومەت بكرێت و هەلی تەواوی پێ بدرێت و ئۆقرەی لەسەر بگیرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەكانی جێبەجێ بكات و چاكسازی بكات، هەموو دەزانین چاكسازی پێوستی بە ئۆقرە گرتن هەیە و پەیتا پەیتا دەكرێت، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت هەڵوێستی هۆزەكان بەلای پشتگیری كردنی حكومەت و بەدی هێنانی بەرژەوەندی گشتی بێت.