• سەماحەتی حەكیم.. كەربەلا چێرۆكێكی سەركەوتنە پێویستە بیپارێزین

    2022/ 12 /19 

    سەماحەتی حەكیم.. كەربەلا چێرۆكێكی سەركەوتنە پێویستە بیپارێزین

    لەمیانەی گەشتەكەی بۆ كەربلای پیرۆز لە رۆژی 2022-12-15 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی شێخ عەواد عەباس ئال تۆفات فەتلاوی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی چەند هۆزێك كرد و لەگۆفتگۆدا بەڕێز حەكیم دڵخۆشی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و ئاماژەی بە مێژووی هاوبەشی لەگەڵ شێخ و پیاو ماقووڵانی ئەو هۆزانە كرد لە قۆناغە گرنگەكانی عێراقدا بەتایبەتی سەرانی خۆزی ئال فەتلە و گوتیشی هۆزەكان لەگەڵ مەرجەعە ئاینییەكان و دروشمە خوسێنییەكان ڕوكنی گرنگ بوون لە پاراستنی ئیسلام لە عێراقدا.
    سەماحەتی حەكیم ستایشی بارودۆخی خزمەتگوزارییەكانی كەربەلای كرد و ڕوونیكردەوە كە كەربەلا وەك سونبلێك و چیڕۆكێكی سەركەوتن و نموونەیەكی سەرنج ڕاكێشە بۆ پارێزگاكانی دیكە، ئەوەش نەدەكرا گەر تیمێكی ئەكتیڤ و گونجاو نەبوایە لە بەڕێوەبردنی پارێزگاكە، هەروەها گوتیشی پێویستە ڕووبەڕووی هەندێك پلانی گڵاو و گوماناوی ببینەوە كە ئامانجی چەواشەكردن و لێدانی ناوچەكانی ناوەڕاست وباشوورە بەشێوەیەكی تایبەت، هەروەها ئاماژەی كرد كە زۆر جار كاری نەرێنی زیاد لەپێویست لەم ناوچانە زەق دەكەنەوە و لەهەندێك شوێنی دیكەش چاوپۆشی لێدەكەن، بۆیە پێوستە هەوڵی زیاتری سیاسی و كۆمەڵایەتی و جەماوەری بدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە حاڵەتانە، 
    هەروەها داوای پشتگیری لە حكومەتی سوودانی كرد و هەروەها بە پێویستی زانی هەلی تەواوی پێ بدرێت تا بتوانێت بیرۆكەكان و بەرنامەكانی بەجێ بگەینێت و لەكۆتاییشدا داوای ڕەحمەتی بۆ شەهیدانی ئال فەتلە و هەموو شەهیدانی عێراق كرد.

    Related News