• سەماحەتی حەكیم .. حكومەتی سوودانی حكومەتی هەلی بەنرخە نەك دوا هەل

    2022/ 12 /19 

    سەماحەتی حەكیم .. حكومەتی سوودانی حكومەتی هەلی بەنرخە نەك دوا هەل

    ڕۆژی 2022-12-14 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز نسەیف خەتابی پارێزگاری كەربەلا چاوی بە كۆمەڵێك كەسایەتی و بەهرەمەندی شاری كەربەلای پیرۆز كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم ڕوونیكردەوە كە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار باشترین ڕێگا و كورترین ڕێگایە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییەی نێوان جەماوەر و ڕژێمی سیاسی پڕ بكرێتەوە.
    سەماحەتی گوتی" كەمی ڕێژەی بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكان لە وڵاتێكی وەك عێراق جیاوازە لەگەڵ ئەوەی لەوڵاتێكی سەقامگیر و دیموكراتی ڕوودەدات، لەو وڵاتانە هاوڵاتی هەموو ماف و ئیمتیازات و خزمەتگوزاری زامن كراوە بۆیە گەر بەشداری نەكات تەنها لە بێ باكی یە و هیچی دی نا، بەڵام لە عێراق كەمی بەشداری كردن بە ئەگەری زۆرەوە بەڵگەی تووڕە بوون و ناڕەزایی خەڵكە لە سیستەمی سیاسی ، هەروەها دووپاتی كردەوە كە هاوسەنگی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەكی گرنگی زۆری هەیە هەروەها ئەو قەیڕانە سیاسییەی ڕوویدا بەهۆی نا هاوسەنگی و ئەنجامەكان بوو لەڕووی دەنگەكان و ژمارەی كورسییەكان و هەروەها بایكۆت كردنی هەندێك لایەن بۆ هەڵبژاردنەكان ڕۆڵی هەیوو.

    سەماحەتی لە درێژەی قسەكانیدا داوای كرد زیاتر بەشداری لە پەیامی باش و دڵنەوایی كردن و گەشبینی بڵاوبكەنەوە و بەرهەڵستی ئەو پلانانە ببنەوە كە ورە شكێنە و كارە باش و دەستەوتەكان فەرامۆش دەكات و دەیرۆخێنێت و هەموو هەنگاوەكانیش دەشێوێنێت، ڕوونیشكردەوە كە هەموو سەرۆك وەزیرانێك ڕووبەڕووی خواستەكانی جەماوەر و هێزە سیاسییەكان پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەبێتەوە، هەروەها مامەڵەكردن لەگەڵ سیستەمی دەوڵەت هەمیشە ئەو كێشانەی تێدا ڕوودەدات.
    سەماحەتی هۆشداری دا لەو دەنگانەی داوای نەهێشتنی گەندەڵی دەكەن و ئاماژەی كردكە زۆر لەوانەی ئەو قسانە دەكەن، خۆیان لەو كارانە تێوەگلاون، هەروەها ڕوونیكردەوە كە گەڕاندنەوەی پارە و سەرف نەكردنی بە بیانووی پارێزگاری كردن لە پارەكە بەڵگەیەكی دیكەیە لەسەر گەندەڵی، هەروەها گوتیشی گرنگە پارێزگاری لە پێگەی عێراق لەبازاڕەكانی وزە بكرێت و هەوڵ بدرێت فراوانتر بكرێت، جگە لەوەش پێویستە گرنگی بە بەرنامەی حكومی بدرێت و سووربوون لەسەر جێبەجێكردنی كارە گرنگ و دیاری كراوەكان هەبێت، هەروەها گوتیشی دەبێت دەستپاكی و چالاكی لەكار بكرێتە پێوەر بۆ دامەزارندنی بەرپرسی پێگە و پلەدارە تایبەتەكان و دووپاتی دەكەمەوە كە هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر حكوومەتی سوودانی ئەوەیە كە ئەوە حكومەتی هەلی بەنرخە نەك جكوومەتی دوایین هەل.

    Related News