• سەماحەتی حەكیم گرنگی حكومەتە خۆجێیەكان دووپات دەكاتەوە و جەخت لەسەر ئامادەكاری بۆ شایستە داهاتوەكان دەكات

    2025/ 05 /24 

    سەماحەتی حەكیم گرنگی حكومەتە خۆجێیەكان دووپات دەكاتەوە و جەخت لەسەر ئامادەكاری بۆ شایستە داهاتوەكان دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی  لە میانەی چاوپێكەوتنی بە فڕاكسیۆنی حیكمە لە ئەنجومەنی پارێزگاكان جەختی لەسەر پاڵپشتی حكومەتە نێوخۆییەكان كردەوە و رێگایان پێ بدرێت بۆ ئەوەی ئەركی دەستووری خۆی بەجێ بگەیەنێت، هەروەها بە گرنگی زانی پرۆژە پەك كەوتوەكان جووڵە پێ بكات ئەوانەش تەواو بكرێن كە گەیشتوونە قۆناغی كۆتایی.

    سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە باسێكی تەواوی لەسەر دۆخی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە پارێزگاكان و ڕێگای باشكردنی خزمەتگوزاری پێشكەش كراو بۆ هاوڵاتیان بگرنە بەر و ڕوونیكردەوەش كە حكومەتە نێوخۆییەكان دەبێت پارێزگاری لە مۆركی خزمەتگوزاری خۆیان بكەن و دوور لە هەرای هەڵبژاردنەكان و بەرژەوەندییەكانی.

    هەروەها داوای پەیوەندی کاریگەری لەگەڵ کوتلە سیاسییەکانی دیکە کرد بۆ بەشداریکردن لە بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و کردنەوەی کەناڵەکانی دیالۆگ لەگەڵ زانکۆکان و توانا نیشتمانییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستەقینە بۆ کێشە هەنووکەییەکان و ڕكابەرییەكان...

    لەكۆتایی قسەكانی سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ئامادەكاری بۆ شایستە داهاتوەكان لەپێش هەموویان هەڵبژاردنەكان و دووپاتی كردەوە كە دیموكراتیەتی داهاتوو هەنگاوێكی یەكلایی كەرەوەیە بۆ چەسپانی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و دەرگا دەكاتەوە بۆ بەدی هێنانی گەشەپیدانی گشتی كە ئەوەش خواستی رۆڵەكانی گەلی عێراقە.