سەماحەتی حەكیم لەگەڵ بالیۆزی هیندی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان تاوتوێ دەكات
لەڕۆژی سێشەممە بەرواری 2024-2-27 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز براتچانت بیسای بالیۆزی هیندستان لە بەغدا كەوت، لەم دیدارە باس لە دۆخی عێراق و ناوچەكە و چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و نیودەلهی و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هیند لە بواری كشتوكاڵ و تەكنەلۆجیا و پزیشكی كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هیند لەڕووی گەورەیی و تواناكانی گرنگی زۆری هەیە.
سەبارەت بەدۆخی غەزە ، سەماحەتی جەختی كردەوە كە پێویستە ئەو قەیڕانە بەكۆتا بێت و ئاوارەكانیش هاوكاری مرۆییان پێ بگات و شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە كۆتایی پێ هێنانی قەیرانی غەزە سەرەتایەك دەبێت بۆ ئەوەی ململانێیەكە تەسك بكرێتەوە لە ناوچەكە و بۆ شوێنی دیكە تەشەنە نەكات.