• سەماحەتی حەكیم پڕۆژەی بێ لایەنی دەتوانێت سەقامگیری هەمیشەیی بەرقەرار بكات

    2023/ 10 /29 

    سەماحەتی حەكیم پڕۆژەی بێ لایەنی دەتوانێت سەقامگیری هەمیشەیی بەرقەرار بكات

    لەچوارچێوەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كۆمەڵێك لە سەركردەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پارێزگای دیالا  لەرۆژی 2023-10-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی مێژووی هاوبەش و و ئەو ێستگە گرنگانەی كرد كەلەگەڵ خەڵك و شێەخەكان و رۆڵەكانی پارێزگای دیالا و بەهرەمەندەكانی كۆیكردوەتەوە،  سەماحەتی  ستایشی ئامادەسازی بەرزی ئەوانی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كرد.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە جیهان لەئێستادا بەپێوەرێكی دوو ڕوو مامەڵە لەگەڵ كەیسی فەلەستینییەكان دەكات بەتایبەتی سەبارەت بە لایەنی مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین، ئەوە وێرای ئەو مەینتییانەی فەلەستینییەكان پێیدا تێپەڕ دەبن، بەڵام چانس لە ڕەحمی ڕكابەرییەكان لەدایك دەبێت و داوای كرد دەستبگرن بە پڕۆشەی مام ناوەندی و هاوسەنگی گوتیشی ئەو پڕۆژەیە لەتوانای دا هەیە سەقامگیری سیاسی بەرقەرار بكات ، كە ئەویش سەقامگیری ئابووری و ئەمنی لەگەڵ خۆی دەهێنێت.

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پالپشتی كردنی خەڵكی دیالا و پاراستنی فرەیی تێیدا، گوتیشی دیالا عراقێكی بچووك كراوەیە پێویستە ئاستی خزمەتگوزاری و باشتر بكرێت و چانسە ئەكتیڤەكانیش بقۆسترێنەوە.