سەماحەتی حەكیم ..ڕەوتی حیكمە باجی ناوەندگیری و دادپەروەری دا
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری كەركووك، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێك لە سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمە لە شارەكە كەوت، لەم چاوپێكەوتنە بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر پێناسینی پڕۆژەی ڕەوتی حیكمە و دەستگرتن بە بنەماكانی لە دادپەروەری و ناوەندگیری و نیشتمان پەروەری.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە مافی پێكهاتەكان لە دەربڕین لە ناسنامەی تایبەت و نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاینی خۆیان پێ بدرێت و ئەوانەش بەو هەموو ناونیشانانە لەچوارچێوەی ناونیشانی نیشتمانی و ناسنامەی نیشتمانی بێت و پێویستە تیشك بخرێتە سەر خزمەتكردنی كۆمەڵگا بێت و گوێ بە دەنگی شێواندن و نەرێنی نەدرێت، ڕوونیشی كردەوە كە ناوندگیری و دادپەروەری باجێكی هەبوو كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دای و دەیدات لەبەر ئەوەی هەڵوێستەكانی هەمیشە بۆ بەرژەوەندی نیشتمان بووە.