ؤسەماحەتی حەكیم عێراق بەهۆی پشتگیری و قوربانی ڕۆڵەكانی هەموو ڕكابەرییەكانی تێپەڕ كرد
ڕۆژی هەینی بەرواری 23-12-2022 بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەكانی سەر بە هۆزەكانی بەنی عارز لە میوانخانەی شێخ عەبدولكەریم عارزی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و سەرۆك هۆز و پیاوە گەورەكانی ئەو ناوچەیە كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم لاپەڕە درەوشاوەكانی مێژووی ئەوانی بیرهێنانەوە كە تێیدا ڕۆڵێكی گرنگیان لە كاروانی پڕ قوربانی بۆ خزمەتكردنی عیراق و بەرژەوەندی نیشتمانی هەبووە.
بەڕێز حەكیم ڕایگەیاند كە عێراق ڕووبەڕووی چەندین ڕكابەری بووەتەوە بەتایبەتی دوای ساڵی 2003 لەوانە تیرۆر و نیگەرانی لە دیمۆكراتیەت و ئازادی و ڕاستی باری سیاسی تازە و ئامادەبوونی پێكهاتەكان لە دروستكردنی بڕیاری سیاسی، گوتیشی عێراق بەهۆی خوای گەورە و قوربانییەكانی ڕۆڵەكانی توانی ئەو دۆخە تێپەڕ بكات.
سەماحەتی داوای كرد پشتگیری حكومەتی ئێستا بكرێت لەبەر ئەوەی لەبەرژەوەندی گشتییە و كار بۆ ڕەخساندنی هەلی كار و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەكات، هەروەها جەختی كرد لەسەر نەهێشتنی كاری نەرێنی و لێپێچینەوە لە خراپەكان و گرنگی دات و شانازی كردن بە تاقیكردنەوەی عێراقی.