• سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر بایەخپێدان بە توێژی كرێكاران و پێدانی مافە داراییەكان و پارچەی زەوی

    2024/ 05 /02 

    سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر بایەخپێدان بە توێژی كرێكاران و پێدانی مافە داراییەكان و پارچەی زەوی

    بەبۆنەی جەژنی كرێكاران بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەبەرواری 2024-5-2چاوی كەوت بە سەرۆكی فیدراسیۆنی كرێكارانی بابل و لەم دیدارە پیرۆزبایی جەژنی كرێكارانی لێكردن و دووپاتی كردەوە كە عێراق توانیویەتی هەموو ڕكابەرییەكان تێپەڕ بكات و ئێستا تیشكی خستوەتە سەر ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان ئەوەش بەهۆی ئەزموونی كارگیری سەرۆك وەزیران ڕوویداوە و داوای كردوە بایەخی زیاتر بە توێژی كرێكاران بدرێت و پالپشتی بكرێن و زەماناتیان پێشكەش بكرێت و شایستەی دارایی و پارچەی زەوییان بۆ دابین بكرێت.

    سەماحەتی داوای كرد مەرج لەسەر گرێبەستی كۆمپانیا بیانییەكان دابنێن بۆ ئەوەی كرێكارانی عێراقی لە پرۆژەكانیان بەكار بخەن و مەشقیان پێبكەن و ئامادەیان بكەن،گوتیشی دەبێت كوالیتی لە كار هەبێت و هەوڵ بدرێت ڕكابەری و خواست لە كارەكان بەدی بكرێت.

    سەماحەتی جەختی كردەوە كە پێویستە كرێكاران پارێزراو بن و ژیانێكی باشیان بۆ دابین بكرێت و پارچەی زەوی یان شوقەیان پێ بدرێت لەبەر ئەوەی ئەوان پەیوەستن بە بەشداریكردنیان لە جووڵانەوەی ڕەورەوەی ئابووری وڵات.

    اخبار ذات صلة