• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی ساڵی میلادی تازەی 2025  لە عێراقییەكان و جیهان دەكات

    2025/ 01 /01 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی ساڵی میلادی تازەی 2025 لە عێراقییەكان و جیهان دەكات

    بەبۆنەی هاتنی ساڵی میلادی تازەی 2025 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلی عێراقی خۆشەویست و سەرجەم گەلان لە سەرتاپای جیهان كرد بەتایبەتی برا كریستیانەكانی عێراق و جیهان، هەروەها هیوای ساڵێكی پڕ لە ئاشتی و گەشەسەندنی بۆ خواستن.

    لەپەیامەكەی بەبۆنەی ساڵی تازە، سەماحەتی حەكیم داوای نەهێشتنی شەڕ و ناكۆكییەكان و ڕق و كینەی كرد و داوای كرد لەبری ئەوە بەیەكەوە ژیان و تەبایی شوێنی بگرێتەوە، بەرێزیان لە بەیانێكدا لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گوتی " 
    " خۆشحاڵین كە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی عیراقی خۆشەویست و سەرجەم گەلانی عێراق بكەین بەتایبەتی برا مەسیحییەكانی عێراق و جیهان بەم بۆنەیەش گەرمترین پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی ساڵی 2025ی میلادی لێیان دەكەین.

    ئەو هەلە دەقۆزمەوە بەو بۆنەیە تا پەنا بۆ خودای گەورە ببەین بۆ ئەوەی ساڵی تازە ساڵی نەهێشتنی شەڕ و ناكۆكییەكان و ڕق و كینە بێت و لەشوێنی ئەوەش بەیەكەوە ژیان و تەبایی شوێنی بگرێتەوە، ئەوەش گەرینتییەكە بۆ سەقامگیری وڵاتان و هەموو گەلان.

    سەبارەت بە فەلەستین هیوامان وایە ویژدانی جیهانی و مرۆڤایەتی و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە خەوی خۆی بەخەبەر بێتەوە و بتوانێت بڕیارێكی یەكلایی كەرەوە بۆ ڕزگاركردنی گەلی غەزەی وێران دەربكات كە بەهۆی چنگی داگیركەری ئیسرائیلی دەناڵنێت و بەرپرسیارێتی ئەوەشی خستە ئەستۆی قەوارەی زایۆنی و سەماحەتی داوای قەرەبووكردنەوەی گەلە زیان لێكەوتوەكانی كرد لەسەرووی هەموویان هەردوو گەلی برای فەلەستینی و لوبنانی.
    لەسەر ئاستی عێراق سەماحەتی گوتی دەست لەناو دەستی حكومەت دەنێین بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری و تەواوكردنی پڕۆژەكانی گەشەپێدان و نەهێشتنی هەردوو ئافاتی گەندەڵی و بێكاری و هەولی ئەوە دەدەین كە گەلەكەمان بەهەموو ئاین و پێكهاتەكانی ژیانێكی خۆش و ئاسوودەیان هەبێت.

    هەموو ساڵ عێراقییەكان و هەموو گەلانی زەوی لە خێر وخۆشیدابن
     

    Related News