سەماحەتی حەكیم لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم باسی سەقامگیری سیاسی و خزمەتگوزاری دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم، لەم دیدارەدا پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و ئەركەكانی باشتر كردنی سەقامگیری وڵات تاوتوێكرا.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە هێوری و سەقامگیری سیاسی لە میانەی پاڵپشتی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبەرێتی دەوڵەت و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی گوتاری سیاسی و هەماهەنگی هەڵوێست نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكان بۆ پاراستنی یەكێتی نیشتمانی ناوخۆیی و هەروەها داوای كرد ئامادەباشی ئەمنی و سەربازی هەبێت لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەك كە ڕووبەڕووی ئەمنی نیشتمانی ببێتەوە.
سەماحەتی ستایشی هەنگاوەكانی حكومەتی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی گەشەپێدان كرد لەسەر زۆر لە كەرتەكان و دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو ئەركانە لە زۆربەی پارێزگاكان بۆ باشتر كردنی دۆخی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان بێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پالپشتی دەوڵەت و یاسا و داوای كرد بەرژەوەندی گشتی باڵاتر بێت لە بەرژەوەندی تەسكی چەند توێژێك بۆ ئەوەی سەقامگیری لە عێراق بەرقەرار بێت و پێشبكەوێت.