• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە كریستیانەكان دەكات بەبۆنەی یادی ڕۆژبوون و گرنگی ئاشتی و یەكێتی نیشتمانی لە عێراق دووپات دەكاتەوە

    2024/ 12 /25 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە كریستیانەكان دەكات بەبۆنەی یادی ڕۆژبوون و گرنگی ئاشتی و یەكێتی نیشتمانی لە عێراق دووپات دەكاتەوە

    لە كاتدرائیەی (سەیدە ئەلزهوور) لە بەغدا ، بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  پیرۆزبایی لە برا كریستیانەكان كرد بە بۆنەی یادی ڕۆژبوونی گەورەی مەسیح، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەیدی مەسیح بۆ هەموو مرۆڤایەتی بووو ئاماژەشی كرد كە باسكردنی پەیامی سەیدی مەسیح پەیامێكی ئاشتی و خۆشەویستی و بەزەیی و قوربانیدانە، گوتیشی ئەو بەرنامەیە لە شەڕ و ململانێ دوورمان دەخاتەوە.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بۆ دۆخی عیراق كرد و گوتی " عێراق بەدەست ڕكابەری و ململانێی پێكهاتەكان و ناكۆكی سیاسی و تێكچوونی دۆخی ئەمنی ناڵاندوویەتی بەڵام ئیرادەی عێراقییەكان و سەركردایەتی ئاینی و كۆمەلایەتی و سیاسی كارێكی وا كرا كە بووە هۆكاری سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی  و قۆناغی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان دەستیپێكرد.
    سەماحەتی جەختی كرد لەسەر گرنگی پاراستنی فرەیی و یەكێتی نیشتمانی و ئاماژەی كرد كەپاڵپشتی كەس بۆ كەسی دیكە دەبێتە هۆكاری بنیاتنانی عێراقێكی هێور و گەشەسندوو، گوتیشی گرنگە نزا و نوێژەكانمان بۆ گەلانی ناوچەكە هەبێت بەتایبەتی سوریا و لوبنان و فەلەستین هیواشی خواست ئەمن ئاسایش ئەو شوێنانە بگرێتەوە و لەم ڕوانگەیە سەماحەتی حەكیم گوتی " عێراق ئەزموونی لە بەڕێوەبردنی قەیڕانەكان هەیە و دەشمانەوێت ئەو گەلانە دەستپێبكنەوە لەو شوێنەی ئێمە لێی كۆتاییمان پێ هێنابوو.
     

    Related News