سەماحەتی حەكیم بەهێزی فرەیی و یەكێتی نیشتمانی لە عێراق دووپات دەكاتەوە
لە كڵێسەی ئەلمعەمدانیەی ئینجیلی نیشتمانی لە ناوچەی كەرادە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لە برا كریستیانەكان كرد بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی گەورەی مەسیح و دووپاتی كردەوە كە بوونیان لە كڵێسانە بۆ ئەوەیە تا پەیامی هاوپەیمانێتی و خۆشەویستی بۆ برا مەسیحییەكان دووپات بكەینەوە، ئاماژەشس كرد كە زۆری تایفەكان و سەرچاوەی سروشتی كۆمەلایەتی و زانستی عێراقە، ئەو فرەییە جێی شانازی و هێزە بۆ كۆمەڵگای عێراقی، ئەوە گۆڕیویەتی بۆ نەتەوەی عێراقی لەژێر چەتری عیراقدا.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ڕێزگرتنی تایبەتمەندی و تێگەیشتنی تایبەت و رۆشەنبیری تایبەت بۆ هەر تایفەیەك و دووپاتی كردەوە كە نابێت هیچ عێراقییەك لە ئەنجامدانی دابونەریتەكانی شەرم بكات، لەعێراق بەرژەوەندی گشتی كۆمان دەكاتەوە، داواشی كرد بەبیرهێنانەوە بۆ كاروان و ژیانی گەورەی مەسیح بكرێت (سڵاو لەو و لە پێغەمبەری ئێمەش بێت).
سەماحەتی حەكیم باسی ڕكابەرییەكانی سەر عێراقی كرد، گوتیشی عێراق لە لێهاتە ئەمنی و كۆمەڵایەتی و سیاسی مەینەتی زۆری بینیوە، بەڵام ئەوە وەك ڕابردوو مایەوە، ئێستا عێراق لە قۆناغی چاكبوونەوەی بە قۆناغ دایە، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە شتە ئەرێنییە كەڵەكە بووەكان بكرێت و تیشك بخرێتە سەر فرەیی و یەكێتی نیشتمانی، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كەشی ئەرێنی دەرئەنجامی ئەو قوربانیە گەورە و قووڵانەیە كە سەرجەم پێكهاتەكان پێشكەشیان كردوە.
سەماحەتی باسی حاڵی گەلانی سووریا و لوبنان و فەلەستینی كرد و هیوای خواست ئاشتی و ئاسایش بەرقەڕار بێت و سوود لە ئەزموونەكانی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان وەربگرن تا بەقۆناغی سەقامگیری دەگەن.