• سەماحەتی حەكیم .. عێراق لەدۆخێكی گەشپێدانی گەورە دایە

    2024/ 12 /25 

    سەماحەتی حەكیم .. عێراق لەدۆخێكی گەشپێدانی گەورە دایە

    لە كڵێسەی یەكێتی مەسیحی ئینجیلی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی خۆی لە برا كریستیانەكان كرد بەبۆنەی ڕۆژبوونی گەورەی مەسیح (سڵاوی لێبێت لەگەڵ پێغەمبەری ئێمەش) سەماحەتی گوتی  ئاینە ئاسمانییەكان پەیوەستن بەخودای گەورە و ئێمەش پەیوەستین بە عێراق و ناسنامەی نیشتمانی كە هەموو عێراقییەكان كۆدەكاتەوە.

    لەمیانەی گوتەكەی سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە فرەیی لەژێر ئاڵای عێراق سەرچاوەی خێروخۆشییە ئەوەش هێزی عێراق زیاتر دەكات بەهۆی فرەیی پێكهاتەكانی، هەروەها ئاماژەی كرد كە تیرۆر هەموو عیراقییەكانی بە ئامانج كردوە و بەمەسیحییەكانیش هەروەها ئەو ڕكابەرییە سیاسی و كۆمەلایەتیانەی عێراق پێیدا تێپەڕ بووە ئێستا ئەوە تێپەڕ بووە و ئەو دۆخە سەختە بەڕێكرا.
    سەماحەتی گوتیشی " عێراق ئێستا لە گەشەپێدانێكی گەورە دایە، ئەوەش پێویستی بە كەڵەكەبوونی ئەرێنییەكان هەیە بۆ ئەوەی عێراقێكی سەربەخۆ و سەقامگیر و گەشەسەندوو بێتە ئاراوە، ئەوەش لەڕیگەی ڕیزگرتن لە تایبەتمەندییەكان دەكرێت لەژێر چەتری عێراقدا، ئامادەبوونی ئێمەش لەو كڵێسانە گوازرشت لە پەیوەندی مرۆڤایەتی نێزان ڕۆڵەكانی گەلی عێراق دەكات و مەسیحییەكانیش لە عێراق پێكهاتەیەكن بە ژمارە ناپێورێن، بەڵكو بەڕۆڵیان و بەشداری كردنیان لە دەوڵەمەند كردنی كۆمەڵگەدا.

    لەكۆتایی قسەكانیدا، بەڕێز حەكیم بانگەشەی بۆ برا مەسیحییەكان كرد بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و عێراق بنیات بنێن، هەروەها بە بیری هێنانەوە كە دۆخی گەلانی ناوچەكە ئێستا سووریا و لوبنان و فەلەستین چۆنە و هیوای خواست پاڵپشتی بكرێن و هاوسۆزیمان بۆ هەبن و داوای ئەمن و گەشەپێدانیان بۆ دەكەین و هیوادارین ژان و مەینەتییەكانیان نەمێنێت.

    Related News