سەماحەتی حەكیم ..عیراقییەكان هاوبەشن لە یەك ینشتمان و لەژێر ناسنامەی نیشتمانی كە كۆماندەكتەوە
لە كاتدرائیەی سەیدە نەجات لە ناوچەی كەڕادە، بەبۆنەی لەدایك بوونی گەورەی مەسیح (سلاو لێبێت لەگەڵ پێغەمبەری ئێمەش) بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لە مەسیحییەكانی عیراق و جیهان و سەرجەم گەلانی عێراق بەم بۆنەیە كرد.
سەماحەتی لە گوتەیەكدا گوتی " ئیسلام بایەخێكی زۆری بە سەیدی مەسیح و خاتوون مەریەم داوە (سلاویان لێ بێت)ئەوەش قووڵی پەیوەندی و هاوبەشی نێوان ئیسلام و مەسیحییەت دەردەخات، ئاماژەشی كرد كە مەسیحییەت بەشێكە لە جووڵەی پەیامە ئاسمانییەكان"
سەماحەتی گوتیشی " عیراقییەكان هاوبەشن لە یەك نیشتمان و لەژێر یەك ناسنامەی نیشتمانی كە كۆیاندەكاتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە بەیەكەوە ژیان لەنێوان هەمو پێكهاتەكانی عێراق هەبێت، هەروەها پەند لە وانەكانی سەیدی مەسیح وەربگیرێت لە ئاشتی و خۆشەویستی و بەزەیی و هاریكاری و بەیكەوە ژیان و قوربانیدان لە بەها و بنەمایەكان.
سەماحەتی حەكیم باسی مەینەتییەكانی عێراقییەكانی كرد كە مەسیحییەكانیش بەشێكن لەوان كە بەدەست تیرۆر ناڵاندوویەتی و باسی ڕووداوە بە ئازارەكەی كڵێسەی سەیدە نەجاتی كرد و دووپاتی كرد لەسەر پێویستی گەڕانەوەی ڕۆڵەكانی پێكهاتەی مەسیحی بۆ وڵاتەكەیان بەشداریكردنیان لە بنیانانی عێراقدا.
لەكۆتایی گوتەكەی سەماحەتی حەكیم گوتی " هیوای ئاشتی و ئاوەدانی و گەشەپێدانی گەلانی فەلەستین و لوبنان و سووریا بە موسڵمان و مەسیحییەكان دەخوازم و ئێمە هاوخەمی ئەو گەلانەین لە لەكاتی مەینەتییەكاندا.