• بەرێز عەمار حەكیم دووپات دەكاتەوە كە عێراق هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا دەدات و بانگشەش بۆ سەقامگیری سووریا دەكات

    2024/ 12 /19 

    بەرێز عەمار حەكیم دووپات دەكاتەوە كە عێراق هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا دەدات و بانگشەش بۆ سەقامگیری سووریا دەكات

    لەدیدارێك كە لەگەڵ باڵیۆزی توركیا بەڕیز ئانیل بۆرا ئەنان كۆیكردەوە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هێزەكانی هاوپەیمانێتی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە عێراق هەمیشە بەلایەوە گرنگ بووە كە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ هەردوو وڵات و گەلی دۆست پتەو بكات، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی هاریكاری لە زۆربەی بوارەكان بەتایبەتی سیاسی و ئابووری، ئەویش بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو لا بكات.

    سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكە سەماحەتی حەكیم ڕێزگرتنی عێراقی بۆ خواست و بژاردەكانی گەلی سووریا پیشاندا و دووپاتی كردەوە كە ئەوان شایستەی ژیانێكی بەشكۆ و خۆشن دوای مەینتەیەكی درێژ، گوتیشی هیوادارە ك حكومەتێكی سەرتاسەری لەسووریا پێك بهێنرێت كە تیشكدانەوەی ئیرادەی هەموو پێكهاتەكانی سووریا بێت، هەروەها لە سەقامگیری و گەشەپێدانی وڵاتیش بەشدار بێت.
    سەماحەتی حەكیم نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕاكشانی قەوارەی ئیسرائیل لە خاكی سووریا دەربڕی و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ لەڕووبەڕوونەوەی ئەو ڕكابەرییە، گوتیشی ئەمن و سەقامگیری سووریا گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و وڵاتانی دراوسێ.

    لە چوارچێوەی دۆخی ئەمنی ناوچەكەش سەماحەتی عەمار حەكیم هۆشداری دا لە قۆستنەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بەهۆی دۆخی خراپی چەند وڵاتێگ و گوتیشی ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئەمنی ناوچەكە هەیە، لە كۆتاییشدا ڕایگەیاند كە عیراق هەوڵ دەدات بەرەی ناوەوەی بەهێزتر بكات و مامەڵەی ئەرێنیش لەگەڵ دۆخی تازەی سووریا بكات بەشێوەیەك كە خزمەتی سەقامگیری و بەرژەوەندی هەردوو وڵات بكات.

    Related News