• بەڕێز عەمار حەكیم دووپات دەكاتەوە كە پڕۆگرامی ناوەندگیری و هاوسەنگی لەسیاسەتی عیراقی گرنگی خۆی هەیە

    2024/ 12 /18 

    بەڕێز عەمار حەكیم دووپات دەكاتەوە كە پڕۆگرامی ناوەندگیری و هاوسەنگی لەسیاسەتی عیراقی گرنگی خۆی هەیە

    سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەرێز عەمار حەكیم پێشوازی لە شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەمازیجی لیبرالی بە سەرۆكایەتی دكتۆر قوسەی مەحبوبە كرد، لەم دیدارە بەر فروانە بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی لە عێراق.

    بەڕێز عەمار حەكیم لەم دیدارە گرنگی پەێرەوكردنی پڕۆگرامی ناوەندگیری و هاوسەنگی وەك كۆڵەكەیەكی هاوكێشەی عیراقی خستە ڕوو، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە بەرژەوەندی عیراق و سەقامگیری پێویستی بە پابەندبوونی سەرجەم هێزە سیاسییەكان هەیە بۆ ئەوەی داهاتووی سیاسی و ئابووری وڵات زامن بكرێت.

    سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوخۆیی، سەماحەتی حەكیم پالپشتی بەردەوامی خۆی بۆ حكومەت سەبارەت بەڕێرەوی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان دووپات كردەوە، داواشی كرد زمانی ئەرێنی و گەشبینی لە كاری سیاسی هەبێت بە شێویەك كە خزمەتی هاوڵاتیان دەكات و چانسی پێشكەوتن و گەشەپێدان زیاتر دەكات.

    Related News