• سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی ڕەوتی نیشتمانی بۆ چاكسازی و گەشەپێدان كەوت

    2024/ 12 /16 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی ڕەوتی نیشتمانی بۆ چاكسازی و گەشەپێدان كەوت

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەبەڕێز دكتۆر جەمال كەربولی  سەرۆكی ڕەوتی چاكسازی و گەشەپێدان، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر بەردەوام بوونی سەقامگیری لە وڵات و كاركردن لەسەر ئەوەی بۆ سەقامگیری هەمشەیی بگۆڕدرێت، هەروەها هەموو هێزە سیاسییەكان و كۆمەڵایەتییەكان بە بە بەرپرسیار لەمە وەسف كرد.

    سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ هەرڕێرەوێك دەربری كە گەلی سووریا هەڵیدەبژێرن و گوتی سەربەخۆیی بڕیارێكی سیاسییە و دەبێت فرەیی كۆمەڵایەتی سەروەری پارێزراو بێت، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت ئامادە باشی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو مەترسییان هەبێت كە ئەگەری ڕوودانی هەیە، گوتیشی یەكێتی و ئاوێتەبوونی نیشتمانی بنەمایە بۆ تێپەڕ كردنی قەیڕانەكان.
    سەماحەتی سەركۆنەی دوژمنداری ئیسرائیلی بەرامبەر گەلی فەلەستینی لە غەزەی وێران كراوە كرد كە بەردەوامن لە كارەكانی جینۆساید و داواشی كرد شەڕ بە پەلە بوەستێنرێت و ئاوەراكان بگەڕێنەوە و كەرتەكەش ئاوەدان بكرێتەوە.

    Related News