• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانی ڕووداوەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكات و داوا دەكات گەورەترین كۆمپانیاكانی ئیسپانیا  لە عێراق ئامادەبن

    2024/ 10 /20 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانی ڕووداوەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكات و داوا دەكات گەورەترین كۆمپانیاكانی ئیسپانیا لە عێراق ئامادەبن

    بەڕێز  عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێو خاتوون ئەلیسیا دیل بۆلیفار  باڵیۆزی ئیسپانیا لەعێراق، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئامادەبوونی كۆمپانیا ئیسپانیاكان گرنگی هەیە بۆ دۆخی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە وڵات.

    سەماحەتی  سروشتی سەقامگیری ئێستای عێراق لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی بۆ بالبۆزی ئیسپانیا ڕوونكردەوە و بەرپرسیارێتی پاراستنی خستە ئەستۆی هەمووان، بۆ ئەوەی كار لەسەر پاراستنی ئەو دەستكەوتە بكەن و بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕن.
    سەبارەت بە پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی غەزە و لوبنان سەماحەتی سەركۆنەی هەڵوێست و كارەكانی قەوارەی زایۆنی كرد بەتایبەتی ئەو تاوانانەی دەرهەق بە هاوڵاتیانی فەلەستین  لە باكووری غەزە كراوە و داوای كرد شەری بەرامبەر لوبنان و غەزە بوەستێنرێت و هاوكاری مرۆیی بچێتە ناوەوە و هاوكاری ئاوارەكان بكرێت و شارەكان ئاوەدان بكرێتەوە، گوتیشی هۆشداریمان داوە لەوەی شەڕەكە شوێنەكانی دیكەی ناوچەكەش دەگرێتەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر ئەمن و ئاسایشی جیهان و سەقامگیری نێودەوڵەتی دەبێت.

    Related News