• سەماحەتی حەكیم چاوی بە پارێزگاری زیقار دەكەوێت و خۆپیشاندان بە ئاسایی وەسف دەكات و داوا دەكات گوێ لە داواكاری خۆپیشانداران بگرن

    2024/ 10 /20 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە پارێزگاری زیقار دەكەوێت و خۆپیشاندان بە ئاسایی وەسف دەكات و داوا دەكات گوێ لە داواكاری خۆپیشانداران بگرن

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز مورتەزا ئیبراهیمی پارێزگاری زیقار كەوت، سەرەتا سەماحەتی گوێبیستی كورتەیەك بوو لەسەر سروشتی پارێزگاكە لە ڕووەكانی خزمەتگوزاری و پرۆژەكانی پارێزگاكە چاوەڕێی دەكات، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لەوانەی ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە هاوڵاتی و جگە لە پڕۆژە ستراتیژییەكان كە دەتوانن جووڵەیەكی دیار لە مێژووی پارێزگاكە دروست بكەن.

    سەماحەتی دووپاتی كردووە كە سەركەوتن لە پارێزگاكان گرنگە و گوتی سەركەوتنی پارێزگاكان سەركەوتنی سیستەمی سیاسی و سروشتی ناوەندییە، هەروەها جەختی كردەوە  لەسەر پێویستی پێدانی دەستەلاتی دەستووری و یاسایی و داواشی كرد هەماهەنگی لە هەڵوێستەكان هەبێت و تەواوكاری لە نێوان پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا و وەزارەتە ناوەندییەكان هەبێت.
    سەماحەتی دووپاتی كردوە كە خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافی هەمووانە و دەستوور پاڵپشتی لێدەكات بەڵام پێویستە پابەند بن بە ئاشتییانەی خۆپیشاندانەكە و زیان بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و موڵكی گشتی نەگەیەنن، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پێویستی دابین كردنی پاراستن بۆ خۆپیشاندەران و سەیركردنی داواكارییەكانیان.

    Related News