سەماحەتی حەكیم دۆخی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەمنی نیشتمانی تاوتوێ دەكات و جەخت لەسەر پاراستنی دەستكەوتەكان دەكات
ئەمرۆ سێشەممە بەرواری 2023-11-21 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ بەڕێز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەمنی نیشتمانی پێشهاتە سیاسییەكان و دۆخی ئەمنی تاوتوێكرد، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو دەستكەوتە ئەمنییانەی بە خوێنی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق بەدەستهاتوە بەپارێزراوی بمێنێتەوە.
سەماحەتی جەختیشی كردەوە كە پێویستە ڕێكەوتننامە ئەمنییەكان لە نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ جێبەجێ بكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت قەیڕانی ئاوارەكان بەكۆتا بێت و هەموویان بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان و ئەو دۆسێیە دابخرێت و ڕێگا لەوانە بگیرێت كەلەسەر ئەو دۆسێیە دەژین، داواشی كرد بەرنامەیەكی ڕوون هەبێت بۆ ئەوەی بەرەنگاری دیاردەی مادەی هۆشبەر ببنەوە، لەبەر ئەوەی ئەوە ئافاتێكە لە تیرۆر مەترسیدار ترە وپێویستە هەوڵ و كۆششی ئەمنی و هەواڵگری و ڕۆشەنبیری و كۆمەڵگەیی خەستبكرێتەوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ببینەوە.
سەبارەت بە قەیڕانی فەلستین، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پالپشتی كردنی گەلی فەلەستینی و ڕاگرتنی شەڕ و هاتنە ژوورەوەی هاوكارییەكان، داواشی لە هەمووان كرد بەپرسیارێتییەكانیان بگرنە ئەستۆ لە ئاست ئەو قەیڕانە مرۆییە مەترسیدارە، هەروەها داوای لە كۆمەڵگەی نێودەولەتی كرد كە ئەو دوو ڕوویی و دوو هەڵوێستیە لە پێوەرەكانیان سەبارەت بە مامەڵە كردن لەگەڵ كەیسەكانی مافی مرۆڤ و ئازدی دەربڕین و مافی منداڵان و خەڵكی سڤیل بوەستێنێت.